تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Compensating differentials
قەرەبووكردنەوەی جیاوازی. واتە ڕێژەی هەقدەست لە ئیشەكاندا كە جیاوازییە ناپارەییەكان (كە بەپێی پارە نین) قەرەبوو یان پڕ دەكاتەوە. بۆ نموونە، هەقدەستی ئیشێكی ناخۆشی وەك چەند مانگ كاركردن لە ئالاسكا زۆرە تا لە نزیك شارەكەتدا كار بكەی.
Compound Interest
سوودی لێكدراو. بریتییە لە هەژماركردنی سوودی سەر سوود و سوودی سەر مایەكە (principal). بۆ نموونە، وادابنێن 100 دۆلار (مایە) لە حیسابێكی بانكدا دابنرێت و بەپێی سوودی لێكدراوی ساڵانەی 10% بێت. لە كۆتایی یەكەم ساڵدا (ساڵی 1دا)، 10 دۆلار سوودی دەبێت. لە كۆتایی ساڵی دووەمدا (ساڵی 2دا)، پێدانی سوود دەبێتە 11 دۆلار، واتە 10 دۆلاری مایەكەی یەكەم جار و 1 دۆلاری سوودەكەیش؛ بۆ ساڵانی داهاتووش بەم چەشنەیە.
Differentiated products
بەرهەمی لێكچووی جیاواز. ئەو بەرهەمانەیە كە ڕكەبەر و شوێنگرەوەی نزیكی یەكترن، بەڵام لە یەك ناچن. جیاوازییەكە لەوانەیە لە چۆنیەتی كاركردن، ڕواڵەت، شوێن، کوالیتی و تایبەتمەندییەكانی تری بەرهەمەكدا بێت.
High-powered money
پارەی زۆر بەهێز. هەر وەك بەیسی (كۆڵەكەی، بنەمای، دەفری) پارە (monetary base).
Indifference curve
چەماوەی لێكچوو. ئەو چەماوەیەیە كە هەر كام لە دوو تەوەری وێنەكە بەركاربردنی شمەكێكی جیاواز نیشان دەدات. هەر خاڵێكی سەر چەماوەكە (تێكەڵاوەی جیاوازیی دوو شمەكەكە نیشان دەدات) یەك ئاستی ڕەزامەندی بۆ بەكاربەر هەیە.
Indifference map
نەخشەی (چەماوە) لێكچووەكان. ئەم وێنەیە كۆمەڵێك چەماوەی لێكچوو بۆ بەكاربەرێك نیشان دەدات. بە گشتی، ئەو چەماوانەی كە لە چەقی وێنەكەوە دوورترن و لە سەرەوەترن و بۆ لای ڕاست دەچن، ئاستێكی زیاتری ڕەزامەندی نیشان دەدەن.
Interest
سوود. ئەو دەسكەوت یان پارەیە كە لە بەرامبەر قەرزدا بە قەرزدەر دەدرێـت.
Interest Rate
ڕێژەی سوود. ئەو نرخە یان ئەو بڕە پارەیە كە لە بەرامبەر پارەی قەرزكراودا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەدرێت، كە بە گشتی بەپێی ڕێژەی سەدیی ساڵانە دەخرێتە ڕوو. كەواتە، ئەگەر ڕێژەی سوود ساڵانە 10% بێت، ئەوا لە بەرامبەر 1000 دۆلار قەرزدا، دەبێ ساڵانە 100 دۆلار سوود بدرێت.
Nominal (or money) interest rate
ڕێژەی سوودی ڕواڵەتی (یان پارە). ڕێژەی سوودە كە بە دارەتی جیاواز دەدرێت. ئەمەش هەر دۆلار دەستكەوتێكی (سوودێكی) ساڵانەی هەر یەكەی دۆلاری وەبەرهێنراوە. بەراوردی بكەن لەگەڵ ڕێژەی سوودی ڕاستەقینە، كە سوودی ساڵانەیە بەپێی شمەك كە بۆ هەر یەكەی شمەكی بەرهەمهێنراو دەگەڕێتەوە.
Product differentiation
جیاوازی لە بەرهەمدا، بەرهەمهێنانی شمەكی لێكچووی جیاواز، بەرهەمهێنانی شمەكی جیاواز. بوونی ئەو تایبەتمەندییانەیە كە وادەكات شمەكی لێكچوو شوێنگرەوەیەكی تەواو نەبن بۆ یەكتر (واتە شوێنگرەوەیان كەمترە لە شوێنگرەوەیەكی تەواو، یان تا ڕادەیەكی زۆر شوێنگرەوەی یەكترن). بۆ نموونە، جیاوازیی شوێن وادەكات كە جۆرە لێكچووەكانی بەنزین بە نرخی جیاواز، واتە لە نرخی شوێنگرەوەی ناتەواودا بفرۆشرێن. ئەو كۆمپانیایانەی كە بەرهەمی لێكچووی جیاواز دەخەنە ڕوو، لێژیی چەماوەی خواستیان سەرەوخوارە، نەك وەك چەماوەی خواستی ئاسۆیی ڕكەبەری تەواو.
Real interest rate
رێژەی سوودی ڕاستەقینە. ئەو ڕێژەی سوودەیە كە بەپێی شمەك هەژمار دەكرێت نەك پارە. كەواتە یەكسانە بە ڕێژەی سوود بەپێی پارە (یان ڕواڵەتی) كە ڕێژەی هەڵاوسانی لێ كەم دەكرێتەوە.