تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Cardinal utility
كەڵكی ڕیزكراو. سەیری كەڵكی ژمارەیی بكەن.
Deficit spending
كورتهێنانی خەرجی. واتە خەرجیی شمەم و خزمەتگوزاری و دەستەبەری یەكلایەنەی حکومەت كە لە بڕی داهاتی باج و داهاتی سەرچاوەكانی تری زیاترە. جیاوازییەكە (كورتهێنانەكە) بە هۆی قەرزكردنەوە لە خەڵك پڕ دەكرێتەوە.
Ordinal utility
كەڵكی ڕیزكراو. هەژماركردنێكی بێڕەهەندی كەڵكە كە لە تیۆریی خواستدا بە كار دەهێنرێت. كەڵكی ڕیزكراو وادەكات كەسێك شمەكی A لەپێ باشتر و پەسەندتر بێت، بەڵام ئێمە ناتوانین بڵێن تا چەند. واتە دەكرێ دوو گروپ شمەك لە بەرامبەر یەكتردا بە پلەی جیاواز دابنرێت، بەڵام ناكرێ جیاوازیی ڕەهای نێوانیان هەژمار بكرێت. ئەمەش پێچەوانەی كەڵكی ژمارەیی (cardinal utility) یان كەڵكی بێڕەهەندە كە هێندێک جار لە شرۆڤەی ڕەفتار لە بەرامبەر ڕیسكدا، بە كار دەهێنرێت. نموونەیەكی پێوەری ژمارەیی، ئەو كاتەیە كە دەڵێین مادەیەك كە پلەی تینەكەی 100 Kی (kelvin) بێت دوو هێندەی لە مادەیەك كە پلەی تینەكەی 50 K بێت، داخترە.
Risk spreading
بڵاوكردنەوەی ڕیسك. پڕۆسەی بڵاوكردنەوەی ڕیسكی زۆرە بۆ ڕیسكی کەم بەسەر ژمارەیەكی زۆری خەڵكدا. بیمە شێوازی سەرەكیی بڵاوكردنەوەی ڕیسكە كە جۆڕێكی قوماری پێچەوانەیە.