تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Average cost curve, long-run (LRAC, or LAC)
چەماوەی نێونجی تێچوونی درێژخایەن (LRAC یان LAC). وێنەی لانیكەمی نێونجی تێچوونی بەرهەمهێنانی شمەكێكە لە هەر ئاستێكی ئاوتپووتدا، وادانراوە كە تەكنەلۆجیا و نرخی ئینپووتەكان دراون و بەرهەمهێنەریش ئازادە لە هەڵبژاردنی قەبارەیەكی گەنجاو بۆ كارخانەكەی.
Average cost curve, short-run (SRAC, or SAC)
چەماوەی نێونجی تێچوونی كورتخایەن (SAC یان SRAC). بریتییە لە وێنەی لانیكەمی نێونجی تێچوونی بەرهەمهێنانی شمەكێك لە هەر ئاستێكی ئاوتپووتدا، كە تێیدا دۆخی تەكنەلۆجیا، نرخی ئینپووتەكان و شوێنی كارخانەكە دراوە.
Cost Marginal
تێچوونی سنوورەكی. واتە تێچوونی زیاتری (یان بەرزبوونەوەی سەرجەم تێچوون) بەرهەمهێنانی 1 یەكەی زیاتری شمەكێك (یان كەمبوونەوەی سەرجەم تێچوونە بە هۆی بەرهەمهێنانی 1 یەكەی كەمترەوە).
Cost, Average fixed
نێونجی تێچوونی نەگۆڕ. واتە تێچوونی نەگۆڕ (ئاماژەیە بە تێچوونی نەگۆڕ) كە بەسەر بڕی بەرهەمهاتوودا دابەش دەكرێت.
Cost, Average variable
نێونجی تێچوونی گۆڕاو. واتە تێچوونی گۆڕاو (ئاماژەیە بە تێچوونی گۆڕاو) كە بەسەر یەكەی بەرهەمهاتوودا دابەش دەكرێت.
Cost, Fixed
تێچوونی نەگۆڕ. ئەو بڕە تێچوونە نەگۆڕەیە كە كۆمپانیا دەیدات، تەنانەت ئەگەر بڕی بەرهەمهێنیش سفر بێت. سەرجەم تێچوونی نەگۆڕ لە یەكەیەكی ئەو تێچوونانە پێك دێت كە كۆمپانیا بەپێی گرێبەست دەبێ بیدات، وەك پێدانی سوودی پارەی قەرزكراو، یان كرێی بینا و هەقدەستی ڕێكخەرەكەی.
Cost, Minimum
لانیكەمی تێچوون. كەمترین ئاستی تێچوونە بۆ هەر یەكەیەكی بەرهەم (چ نێونج، چ گۆڕاو و چ سنوورەكی). هەر خاڵێكی سەر چەماوەی نێونجی تێچوون دەبێتە لانیكەمی تێچوون، ئەمە باشترین خاڵە بۆ كۆمپانیا كە تێیدا بڕی بەرهەم بە كەمترین تێچوون بەرهەم بهێنێت. لانیكەمی نێونجی تێچوون نزمترین خاڵ یان نزمترین خاڵەكانی سەر چەماوەكەیە.
Cost, Total
سەرجەم تێچوون. واتە كەمترین ئاستی سەرجەمی تێچوون بەپێی ئاستێكی دیاریكراوی تەكنەلۆجیا و نرخی سەرچاوەكان. سەرجەم تێچوونی كورتخایەن واتە كارخانەكە (وێستگەكە) و تێچوونە نەگۆڕەكانی تر. سەرجەم تێچوونی درێژخایەن ئەو تێچوونەیە كە كۆمپانیا لە گشت سەرچاوەكان و بڕیارەكانیدا نەرمیەتێكی تەواوی هەیە، واتە دەتوانێ گۆڕانكاری لە هەموویاندا بكات.
Cost, Variable
تێچوونی گۆڕاو. ئەو تێچوونەیە كە لەگەڵ بڕی بەرهەمدا دەگۆڕێت، وەك تێچوونی كەرەستەی سەرەتایی (خاو)، كرێكار و تێچوونی سووتەمەنی. تێچوونی گۆڕاو یەكسانە بە كەمكردنەوەی تێچوونی نەگۆڕ لە سەرجەم تێچوون.
Cost-push inflation
هەڵاوسانی تێچوون (هەڵاوسانی زەختەتێچوون): سەیری هەڵاوسانی ڕاتەكانی (شۆكی) خستنەڕوو بكەن.
Equal-cost line
هێڵی لێكچووی تێچوون. ئەو هێڵەیە كە لە وێنەدا دەرفەتە جیاوازەكانی تێكەڵاوكردنی سەرچاوەكانی ئینپووتە كە بەپێی بڕێكی دیاریكراوی پارە دەكڕدرێن.
Implicit-cost elements
پێكهێنەرەكانی تێچوونی-شاراوە (نادیار، نابەرچاو). ئەو تێچوونانەیە كە ڕوون و ئاشكرا بە پارە نیشان نادرێن تا هەژمار بكرێن، وەك (تێچوونی كاركردنی خاوەن فرۆشگەیەكی بچووك). هێندێک جار پێی دەگوترێ تێچوونی دەرفەتی لەکیسچوو، ئەگەرچی مانای ''تێچوونی دەرفەتی لەکیسچوو'' (opportunity cost) بەرفرەترە.
Least-cost rule (of production)
یاسای كەمترین تێچوون. بریتییە لەو یاسایەی كە تێچوونی بەرهەمهێنانی ئاستێكی دیاریكراوی بەرهەم بۆ كەمترین ئاست دادەبەزێت، ئەگەر بێتو ڕێژەی داهاتی بەرهەمی سنوورەكیی هەر ئینپووتێك لە بەرامبەر نرخی ئەو ئینپووتەدا، بۆ هەموو ئینپووتەكانی تر یەكسان بێت.
Marginal cost
تێچوونی سنوورەكی. ئاماژەیە بە تێچوون و سنوورەكی.
Minimum cost
كەمترین (لانیكەمی) تێچوون. ئاماژەیە بە تێچوون و كەمترین.