تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Barriers to entry
كۆسپەكانی بەردەم دەستبەكاربوون. ئەو هۆكارانەیە كە دەبنە كۆسپ لە بەردەم دەستبەكاربوون (واتە هاتنی كۆمپانیای نوێ بۆ) لە بازاڕدا، بۆیە ژمارەی ڕكەبەر یان بەرهەمهێن لە پیشەیەكدا كەم دەكاتەوە. گرنگترین نموونەكان بریتین لە: كۆسپە یاساییەكان، ڕێوشوێنەكان و بەرهەمهێنانی بەرهەمی لێكچووی جیاوازی (یان جیاوازیی بەرهەمی لێكچووەوە) (product differentiation).
Barter
ئاڵشت: سەربەسەر. واتە ئاڵووێری ڕاستەوخۆی شمەك بە شمەكی تر بەبێ بەكارهێنانی پارە یان ئامڕازێكی تر لە مامەڵەكەدا.
Collective bargaining
گەنگەشەی بەكۆمەڵ. پڕۆسەی وتوێژ و گفتوگۆی نێوان گرووپێكی كرێكارە (زیاتر سەندیكا) لەگەڵ خاوەنكاردا. ئەم جۆرە وتووێژانە لەسەر هەقدەست، ئیمتیاز و پاداشتی ئیش (fringe benefites) و دۆخی كاركردن ڕێككەوتنی لێ دەكەوێتەوە.
Trade barrier
بەربەستی بەردەم بازرگانی. هەر ئامڕازێكی سیاسەتی پشتگرانە كە بۆ سنوورداركردنی (كەمكردنەوەی) هاوردەیە. گومرگ و كۆتا لە زەقترین بەربەستەكانن، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەربەستە ناگومرگییەكان (nontariff barriers) (یان NTBs) وەك چەند ڕێوشوێنیكی قورسی ڕێكخستن، شوێنی ڕێوشوێنە زۆر باوەكانی گرتووەتەوە.