تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Welfare state
حکومەتی خۆشگوزەران (خۆشبژی). چەمكی ئابووریی تێكەڵاوە كە لە كۆتایی سەدەی نۆزدە لە ئەورووپا سەری هەڵدا و لە 1930 گەیشتە ئەمەریکا. لە واتای نوێی حکومەتی خۆشبژیدا، بازاڕ چالاكییە وردەكانی ڕۆژانەی ئابووری ئاڕاستە و بە ڕێوە دەبات، بەڵام حكومەت ڕێوشوێنە كۆمەڵایەتییەكانی دیاری دەكات و سندووقی خانەنشینی، چاودێریی تەندروستی و لایەنەكانی تر، ئاسایش و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەستەبەر دەكەن.
Income statement
ڕاپۆرتی داهات. ڕاپۆرتی كۆمپانیایە بۆ كاتێكی دیاریكراو (كە بە گشتی ساڵێكە) كە تێیدا بڕی فرۆش و داهاتی دەسكەوتووی ئەو ماوەیە نیشان دەدات و گشت تێچوونەكانی لە بەرامبەر ئەو شمەكە فرۆشراوانەدا نیشان دراون و، قازانجیش (پوختەی داهات) لە پاش كەمكردنەوەی ئەو تێچوونانە بە دەست دێت. هەروەها پێیشی دەڵێن ڕاپۆرتی قازانج و زەرەری (profit and loss statement) كۆمپانیا.
Profit-and-loss statement
ڕاپۆرت یان حیسابی سوود و زیان (سوود و زەرەر). سەیری ڕاپۆرتی داهات بكەن.