تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەد بینی
حمس.» ئەنجامی کارێ یا هەموو کاران به خراپ دیتن. به چاویلکەی ڕەش تەماشای دونیا کردن.
بەرخی نێر بۆ سەربڕینه
«کن.» پیاو بۆ ئەوەی که لە پێناو شتێکا خۆی بەخت کات. تێبــ.ینی: ئەوە ئاشکرایه که مەڕداران «بەرخی مێ» سەر نابڕن.
بەردینه
[[به‌رد/1+2-ئینه]]
تم: بەردین.:؛شێره بەردینەکەی «بابل» دنیای بەشکڵی «ئافرەت» خستۆته ژێر چنگاڵی خۆی.
بەردەلینگ
[[3- به‌ر/2+ده‌لینگ]]
«نت.»، «مک.» تێلماسکه قوماشێکه بە دیوی ناو ەوەی دەرەلینگی ڕانک و پانتۆڵی کوردیدا دایدەدروون.
بەرینایی
[[ 1_ به‌رین +ئایی/1]]
«حمس.»، «مک»، نێوانی ئەو سەرە و سەری شتێکی پان، نێوانی دوو «حەد» ی که پانی شتێکیان لێ دەبڕێتەوه. «له درێژایی دەردێنێ دەبەرینایی دەکاتەوه» «فۆلکلۆر». تێبــ.ینی: له موکریان ئەم مەتەڵه بەم جوورەیه و له هێندێ مەڵبەندی دیکەی کوردستان له بات وشەی «بەرینایی» پانایی گوتراوه. *پانایی.
بەشینەوه
[[به‌شین «به‌خشین +٢- ئه‌وه/2]]
«مست. مت.» ١- دابەش کردنی شتێک بەخۆڕایی:: شیرینی دەبەشنەوه. گۆشتی قوربانی دەبەشینەوه
بەعینوان
[[کو. عا.]]
«ست.» حاڵی ئافرەتیکی جوان و شۆخ و شەنگ و لەخۆبایی، ئافرەتێکی به شەخسیەت.
بەڕینگاڵ
[[ به/8+ ڕێنگاڵ] ]
«ست.»، «مک.» حاڵی مەڕێکی خوری لەشی زۆر پڕ نەبێ بەڵام تیسکی زۆر درێژبێ. * «هل.» بەڕینگۆڵ.
بەڵکینا
«بنت» تم: بەڵکوو.
بەڵکینێ
«بنت» تم: بەڵکوو.
بەینەت
[[؟]]
«نا»، «هو»، وەفا. پەیمان،. «ئامانێ بەڵکم ئینه چەپ گەردن + هەر پاسە شادیش نیەن بەینەتش» «مکب» : مەولەوی، ل-168» .
میوانی بایینجانی
«نت.»، «مک.» کەسێکی لە مەجلسێکدا ڕووی نەدرێتێ یا بانگ نە کرابێ لە خۆیەوه چووبێ. «عا.: تفیلی» :: ئە وه بۆچی وا گرژ بوون خۆ ئێمه میوانی بایینجانی نین.
١- (-ئینە)
(ئم.) ئامرازی بانگ کردن و ڕووی قسە تێکردنە بۆ جەمع، بەدوایی سفەت و ناوەوە دەنووسێ، گەلێ جار ئامرازێکی تریش (ئەی، هۆ، هەی) دەخرێتە پیش وشەیەکی کە بەم ئامرازە دروست دەبێ. هۆ خەلکینە، هەی جوامێرینە. ((ئەی کوردینە، ئەی مەردینە.... ((خزمینە مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا)) ((مێروولە نەچێ چاکە بە گژ قوللەیی قافا)) (ڕەزا-٣).
٢- (-ئینە)
(پب.) بە ئاخری وشەیەکەوە دەلکێ و دەیکا بە سفەت بۆ وشەیەکی تر، کە بە هەرتکیان ناوێکی تازە پێکدێنن. ئەسپە دارینە، شێرە بەفرینە، کاڵە مووینە (موویینە)، کتکە نەوتینە، کۆلکەزێڕینە، مێرگەنەخشینە. تێبــ.- هەم ئەم پاشبەندە و هەم (١-ئینە)ش کاتێ بە وشەیەکەوە دەلکێن کە بە یەکێ لە دەنگ بزوێنەکان دوایی هاتبێ ئەوا دەنگی (هەمزە) باتی ئەوەی بسوێ و لەناو بچێ دەبێتە دەنگی (ی). برایینە، موویینە، دۆیینە و ئەوجار دەنگ بزوێنی (ی) لەبەر قورسی تەلەفوز فڕێ دەدرێ. براینە، مووینە، دۆینە.
برین پێچ
«نفا.»، «نت.» ئەوکەسەیه برینان خاوێن دەکاتەوه و خوێنیان دەوەستێنێ و دەرمانیا دەکا و دەیان بە ستێ. «عا.» مضمد.
(- ئین)
(ب.) بەدوای سفەت و ناوانەوە دەلکێ و سفەتێکی تازەیان لێ دروست دەکا. ڕەنگین، زێڕین، دێرین، نەخشین *ئن. تێبــ.- هەرچەندە پاشبەندی (ئن) و (ئین) هەردووکیان پاشبەندی سفەت سازن، جیاوازی لە نێوانیاندا هەیە، هەرچی (ئین)ە سفەتی چاکەی پێ ساز دەبێ لە حاڵێکا ئەو دفەتانەی (ئن) دروستیان دەکا سفەتی خراپەن. بن لەهجەی سلەیمانی بە وردی چاوەدێری ئەم جیاوازییەی تێدادەکرێ، بەڵام (موکریانی) تێکەڵیان دەکا، بۆ نموونە لە باتی (زێڕین) و (شیرین) دەگوترێ (زێڕن) و (شیرن).
1- بەڕین
[[ 2- به‌ر + ئین ]، ]
«ست.»، «مک.» حاڵی هەرشتێکی پان بێ، ئەو شتەی تەسک و تەنگ نەبێ.* پان:: شاروێران دەشتێکی پان و بەرینه له موکریان.
2- بەرین
[[ 1_- به‌ر/2و 3+ ئین ]، ]
«حمف.» 1_ زەمانێکی پێش ئێستا، «عا.» سابق، سالف. 2- حاڵی هەر کەسێ یا هەر شتێ که له وەختێکا باسی دەکرێ له شوێنێک بێ کەوتبێته دواوه:: سەربازەکەی بەرین دوگمەکەی دانەخستبوو «بەلای ئەو سەربازەدا تێپەڕیوین و ئێستا که باسی دەکەین بە جێمان هێشتووه» .. * بەرگ. بەرگین، پێشوو، بەروو، تێبــ.ینی: هەرچەندە ئەم وشەیه، یەکەندەردوو وا دێته بەرچاو که هەر وەکوو لەسەرەوه نیشان دراوه له [1- بەر/2 و3+ ئین ] پێکهاتبێ، بەڵام ئەوه ئی ئەم قۆناغەی ئێستای زمانی کوردییه و من وای بۆ دەچم قۆناغی پێش ئێستای «بەرگین BRIGÎN» بووبێ که - ئێستاش له بن لەهجەی سنەیی و جافیدا هە ر ماوه و پێش ئەویش «بەرووئین.» .
ئاخرەمین
[ [ئاخر + ٢- ئەم + ئین]، [عا. کو.] ]
«ستـ.» تمـ: ٣- ئاخر.
ئاخنین
«مسـ. متـ..» پڕکردن تێ پەستاوتن، بەو جۆرەی لۆکە یا خوری دەخرێتە ناو لێفە و دۆشەگ یا کەلوپەل دەخرێتە ناو هەمبانەوە: کولانەی مریشکەکان چاک باخنە، هەر ئێستا گلوێنەکە داخنم و دەست دەکەم بە نان کردن.
ئارام لێ بڕین
«مستـ. متـ..» کارێکی، ناڕەحەتی فیکری و جیسمی بەسەر کەسێکی دێنێ: ئەم سوورەکوانە ئارامی لە نەوزاد بڕیوە. * ئارام لێ هەڵگرتن.
ئارەقی ڕەش و شین ڕشتن
[[ مستـ. لا.] ]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەدران.
ئارەقی ڕەش و شین کردن
[[ مستـ. لا. ]]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەردان.
ئاسنین
[[ ئاسن +ئین ]]
«ستـ.» هەر شتێکی لە ئاسن دروست کرابێ.: کاڵە و گۆچانی ئاسنین. ئەسپەئاسنینە.
ئافەرین
[ [ستـ: ئافرینه، ئافریڤه‌نه‌. پهـ: ئافرین ]]
«ئمـ.» بە مانای: زۆر چاکه، باشه، پەسەنده، باشت کرد، و بۆ ئەم مەبەستانە بە کار دێ: ١- یەکێک کارێکی کردبێ و بەلای یەکێک یا چەند کەسێکی ترەوە باشی کردبێ، بۆ دەڕبڕینی ڕازی بوونی خۆیان و هاندانی و دڵخۆش کردنی ئەو، پێی دەڵێن ئافەرین. ٢- لە ئێران قوتابێکی ئەرکەکانی بە چاکی و ڕێک و پێکی جێ بە جێ بکا، مامۆستای لەسەر دەفتەرەکەی بۆی دەنووسێ ئافەرین. ٣- بۆ دەڕبڕینی ناڕازێتی لە کردەوە و ڕەفتاری کەسێ یا لە کارێکی کردوویه، بە ڕاوێژی سەرسووڕمانەوە دەکوترێ: هەی ئافەرین ! بۆ کاری کردت، هەزار ئافەرین ! بۆ ئەم ئازایەتییە. ٤- ناو بۆ ئافرەتان * ئافەریم. // نەفرین «= نە ئافەرین».
ئافەرین لێکردن
«مستـ. متـ.» بە کەسێ وتن ئافەرین: ئیشەکەی ئەوەندە بە ڕێ جێ بوو هەموو بە جارێک ئافەرینیان لێکرد.
ئاقڵ بڕین
«مس. لا.»، «عا. کو.»، «مکـ.» تێگەییشتن و قەبووڵ کردنی کارێک یا مەسەلەیێ بەو جۆرەی کە باسی دەکەن، یا بەو چەشنەی کە پیاو خۆی تێیگەییشتووە و بۆ خەڵکی باس دەکا. : ئاقڵ نای بڕێ ئەو پیاوە شتی وابکا. هەرچۆنێکی ئاقڵی بڕی وادەکا. ئا بەم جۆرە ئاقڵ دەبڕێ. ئاقڵی وای بڕیوە لۆمەی مەکەن. هیچ ئاقڵم نەیدەبڕی ئەم کارە وابێ. ئاقڵ گرتن. * چوونە ئەقڵەوە.
ئامین
[ [= عا، له‌عیبری وه‌رگیراوه]‌]
وشەیەکە پاش دوعا و پاڕانەوە لە خوا، دەیڵێن مانای: دوعاکە قبووڵ که، مەبەستەکە پێک بێنه، با وا بێ. تێبــ. ــ ئەم وشەیە دەگەڵ ئیسلامەتی هاتۆته ناو زمانی کوردییەوە و بە شێوەیێکی تایبەتی پاش خوێندنی «فاتیحا» دەکوترێ، مەسیحییەکانیش پاش نوێژ و دوعای خۆیان «ئامێن» دەڵێن.
ئاهیرین
[[ئاهیر+ئین]]
«ستـ.»، «هو.» تمـ: ئاگرین. «نامەکەت یاوا، کۆسم کەفتەوە» «دڵەی ئاهیرین داوە نەفتەوە» «مەولەوی: مکبـ-٤٣٦»
ئاهین
«نا.»، «هو.» تمـ: ئاسن. «جەزبەی ئاهینم دە ماخ دان پەرداخ» «میقناتیز تۆی جام کەردەن وە یاتاخ» «مەولەوی: مکبـ_۴۵۲»
ئاو لەبەر دڵ ڕۆیین
١- دڵ دەخێڵەکەوە هاتن و لە حاڵی ڕشانەوەدا بوون. ٢- «کنـ.» برسێتی زۆر، زۆر برسی بوون.
ئاژنین
[[ مستـ. متـ. ]]
نەشتەر و درەوشە و سووژن یا هەر ئامرازێکی نووک تیژ چەند جار دە شتێک ڕاکردن و دەرهێنانەوەی: ئارام نەبێ دێم بەم سووژنە هەموو گیانت داژنم «دەئاژنم».
ئاگر لێبارین
[[ئاگر + لێ «لە + ی = ز» + بارین]]
«مستـ. لا.»، «کنـ.» بەڵا بەسەر هاتن، تووشی ناڕەحەتی بوون. ● «ئاگری لێبارێ» تووک و نزایە.
ئاگرین
[[ئاگر + ئین]]
«ستـ.» هەرشتێ وەکوو ئاگر، لە بارێکەوە پیاو گەرم دابێنێ.: ڕەووشت و خووی ئاگرین «تووڕەیی و تۆسنی». فرمێسکی ئاگرین «فرمێسکی گریانی بە کوڵ». شیعری ئاگرین «شیعرێ کە پیاو هان بدا و بیهێنێنە جوش».