تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆیاغچی
[[ تو]،[بۆیاغ/٢+چی]]
«نفا.»، «نت، ست،» ئەو کەسەی کەوشان ڕەنگ دەکاتەوه.
بە ئەنجام گەیاندن
بردنەسەر، تەواو کردن، گەیاندنە نەتیجە. هیچ ئیشێک بە ئەبجام ناگەیەنێ. * گەیاندنە ئەنجام.
بەجێ گەیاندن
مست. مت.» ئەنجام دان، جێ بەجێ کردن، پێکهێنان:: نیەتمه دوو ڕەکەعەت نوێژی حازرێ ئەم سبەینەی بە جێ دەگەیێنم، پەیمانێکی دابوو بە جێی نەگەیاند.* «سن.» به جێ هێنان، «سیم.» بەجێ هانین.
بەختیار
[[1-به‌خت/1+یار]]
ست.» 1-تم: بەختەوەر:: خۆی بە بەختیار دەزانێ. 2- ناو بۆ نێرینه.
بەختیاری
[[به‌ختیار+2-ئی]]
حمس.» 1- حاڵەتی کەسێکی خاوەن بەخت و بەختەوەر.:: بە ختیاری لەمە زیاتر چۆن د بێ؟ 2- ناوی عەشیر تێکی گەوره و ئازایه، عەشیرەتی لووڕی گەوره. تێبــ.ینی: گومانم لەوەدا نییه که ناوی ئە م عەشیر ەته پەیوەندێکی دەگەڵ «بەخت» و «یار» دا نییه که وشەی بەختیاری ئیمڕۆ هەیەتی و باش دە زانین وشەیێکی تازەیه، بەڵام بە دووری نازانم که ئەم ناوه له «ئەپا خذیذره، ئەپاختەره» ی ئاوێستایی به مانای «باکوور= شیمال» که له زمانی پەهلەویدا بۆته «ئەپاختە ره» کەوتبێتەوه. «تم: معین، بورهان، ج1، ل-204» .
بەرقلیان
«نت.» «مک.» تم: بەرچا.
بەرەبەری بەیانی
کاتیکه هێشتا ساغ نەبۆتەوه شەوه یا ڕۆژ.
بەرەبەیان
[[1 به‌ر + 3- ئه/2+ 2- به یان ] ]
«نت.» 1- کاتی یەکەمین ڕووناکایی ڕۆژ تاریکایی شەو دادەدڕێ. * شەبەقی. 2- «مج.» سەر ەتای دەست پێکردنی گە لێ شت:: باپیرانی نەتەوەی کورد لە بەرەبەیانی دێریکا له کوردستان بووه.
بەزیادکردن
«مست. مت.» هەڵگرتنی سفره و نان و خوان لەبەردەمی خەڵکی ماڵ و... پاش ئەوەی تێردەخۆن:: ئافرەت وە ره به زیادی که. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەره لەوەڕا پەیدا بووه که به پێی ڕێ و شوێنی ئیسلامەتی دەبێ پاش نان خواردن سوپاسی بکرێ، له کورده واریدا به ڕستەی: «خوایه زۆر شوکر لێت بەزیادبێ» یا ڕستەی لەم بابەته ئەنجام دەدرێت.
بەزیان
«مست.لا.» «سن.» تم: بەزین/١.
بەوری بەیان
«نت» 1- بەوری زۆر بەهەڵمەت. 2- «کن» پیاوی زۆر ئازا و پەلامارد ەر. تێبــ.ینی: من نازانم وشەی «بەیان» لێرەدا له کوێڕا هاتووه بەڵام ئەوەندەی دەزانم که ئەم وشەیه به تێکڕایی ئە م دوو مانایەی هەیه که باسم کردن.
بەگیان کەوتن
«مست.لا.» 1- به چاکی و خێرایی هەزم بوونی خواردەمەنیەک:: هێندەت پەله کرد نەتهێشت نانەکەمان به گیانی بکەوێ. 2- خواردەمەنییەک له لایەن کەسێکەوه: ترخێنەم به گیان ناکەوێ.* بە دڵەوه نووسان.
بەیاته
[[؟]]
«نت» ڕۆن دووگ. «تم: هبێد، ل- 14. خا: ب1، ل-179، ب1، ل- 52» .
بەیاخ
«نا.»، «سیم،» تم: ئاڵا. هس، بەیداغ.
بەیاخدار
«نت.»، «سیم.» 1- ئەو کەسەی له ناو لەشکر و مەیدانی شەڕا ئاڵای هەڵدەگرت. 2- «کن.» «ئافرەتی بێ شەرمی شیڕەت» «تم: خا ب1 1، ل- 179» .
بەیادکردن
«مست، لا» وەبیر هێنانەو ەی دۆست و خزم و کەس و شوێنێک و... «بەد نەبێ بەد خانه بەیاد ناکا» .
بەیادی کردن
«مست، لا» «بێ خەوی و بێ کەیفییه، که له نە خۆشی یا له ڕانەهاتنی شوێنێک پەیدا ئەبێ» «تم: خا، ب1، ل- 179».
بەیاز
[[=عا.: بیاض]]
«نا.» دەفتەرێکی شیعری به شێوەیەکی هەڕەمه و ناڕێک و پێک تێیدا نووسرابێتەوه * کەشکۆڵ /3 هس.: «لو.» بەیاز: جێگای چۆڵ.
بەیان نامه
[[عا. كو] [٢-بەیان + نامە]]
«نت.»، «کئێر.» نووسراوێکه دەوڵەتان، کۆمەڵه و پارته سیاسییەکان و ئەو جوره ڕێکخراوانه، له کاتی پێویستدا بڵاوی دەکەنەوە و بیروڕا و هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر مەسەلەیێک یا ڕووداوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی تێدا دەردەخەن.::بەیاننامەی نەتەوەیەک گرتووەکان دەربارەی مافی مرۆڤ. بەیاننامە ی یازدەی ئازار دەربارەی مافی نەتەوایەتی کورد له کوردستانی عێڕاق. * «کعر.» بەیان.
بەیان کردن
[[عا. كو] [٢-بەیان = کردن]]
«مست.، لا» شەرح کردن، ئاشکرا کردن، لێکدانەوه.