تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابۆڵە پێچ
(نت.)، (سن.) تیزماڵکە پەڕۆیەکە منداڵی ساوای پێ دەپێچنەوە.
بابۆڵە پێچ کردن
(معت. مت.)، (سن.) پێچانەوەی منداڵی ساوا بە شکڵی مەلۆتکە.
باخڵە
[[؟]]
(نت.)،(سن.) ١- دووکانی کشتووکاڵ کە بۆ شەتڵی هەندێ شیناوەرد و گیاوگۆڵ وەکوو (باینجان، تەماتە، ڕەیحانە، تووتن و...) تەرخان دەکرێت و پاشان دەگوێزریتەوە بۆ جێگای تایبەتی. (عا.) مەشتەل. ٢- قووڵکەیەکە لە دەوری نەمامی دار یا بڕکەی شیناوەردێک دەکرێ تا ئاوی تێدا ڕابوەستێ و دار یا گیایەکە ئاو باش بخواتەوە. ٣- توورەکەیەکە جووتێران تۆوی تێدەکەن و دەیوەشێنن * (مک.) تۆمەدان. تێبــ.- تەنیا مردۆخ ئەم وشەیەی نووسیوە و من بۆ ئەوە دەچم کە بەم جورە [باخ + ئەڵە] پێکهاتبێ و کەم کەمە (ئە)ی (ئەڵە/٢) سوابێ و (باخڵە)ی لێ کەوتبێتەوە.
بادامە تاڵە
[[بادام + ئە + تاڵ + ئە]]
(نت.) بەری دارێکی کێوییە لە جنسی بادام، خۆش دەکرێ (بە شێوەیەکی تایبەتی تاڵایی لێ دەبڕن) و دەیخۆن
بازۆڵە
[[بازو + ئۆڵە]]
(نت)، (سیم)، ئەستوورایی، باسک: ئەوە بازۆڵەی باسکی بوو. هس.: (مک.) بابۆڵەی باسک.
بازەڵە
[[؟]]
١-(نت) تم: بزەڵە. ٢-(صت.) حاڵی منداڵی چاوقایمی خۆتێ هەڵقرتێن و فێڵباز کە وەختێ قسەدەکا، ئاشکرا دیارە دەیهەوێ گەورەتر لەخۆی بخەڵەتێنی.
باژ ەڵە
[[؟]]
(نا،) (کعر) تم:باژیڵە.