تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو هەڵێنجان
[[ئاو+هەڵ «پێبفـ.» +هێنجان «فعـ.» ]]
«مستـ. متـ.» ۱-بە دۆڵچە ئاو لە کارێز و چاڵاو هەڵکێشان: چاڵاو کە مشکی تێکەوت دەبێ حەوت ستڵ ئاوی لێ هەڵێنجن «هەڵ هێنجن» ئینجا پاک دەبێتەوە. ۲- بە قاپ یا ئاوگەردان ئاو لە دەفرێک بەتاڵ کردن.: ئاوی سەر مەنجەڵی گوڵاو، کە گەرم بوو، بە ئاوگەردان هەڵی دێنجن.
ئیشک هەڵێنان
[[ئیشک + هەڵ + هێنان]]
(مست. مت.)، (کن.) برسی کردن و گرتنەوەی خواردن لە کەسێ یا کەسانێ و بوونە مایەی نەخۆشیان. ئەو منداڵانەی ئیشک هەڵێناوە هیچیان ناداتێ بخۆن، هێندەی نان و دۆ دەرخوارددا تا بە جارێک ئیشکی هەڵێنا.
ئەسپێ هەڵێنان
[[ئەسپێ+هەڵ «پێبفـ.» +هێنان]]
«مکـ.» تمـ: ئەسپێ تێدان.
برش هەڵێنان
[[برش/١+هه‌ڵ+ێنان]]
«مست. لا.»، «مک.» پەیدا بوونی برش لەسەر نان و شتی دیکه.* کەڕوو هەلێنان.
بەڵێندان
«مست، لا» ڕازی بوون، وەعدەدان. بەڵێنتان دەدەمێ تا مردن دەگەڵتان بم. بەڵێنی داوە ئیتر دەم لە جگەرە نەدا. بەڵێنمان بدەیە ئیتر قومار نەکەی.
بەڵێنی
[[ به‌ڵێ + ئینی] ]
«نت،» تم: بەڵێن.
ئاودەڵێن
[[ئاو+دەڵێن «دەڵاندن» ] ]
«ستـ.»، «مکـ.» حاڵی گوڵ و ئەستێڵێکی لە زەوی خیسک و سستدا دروست کرابن و ئاو دابدەن.
بادەڵێن
[[با + دەڵێن (دەڵاندن)]]
(نت.) کە لەبەر، درز و قەلشتی بچکۆلە کە لە دەرگا و پەنجەرە و دیواراندا (با)ی پێدا بێتە ژوورەوە. هەموو بادەڵێنی ژووورەکەمان ئاخنیوە، ئەو سەرمایە بە کوێدا دێتە ژوور؟
بازەڵێن
[[بازەڵە؟ + ئین]]
(نت)، (مک) یاریەکی منداڵانەیە لە کوردەواریدا زیاتر کچۆڵە دەیکەن. تێبــ. - ئەم یارییە بە چەند کەسان دەکرێ، هەریەکەیان سێ یا پێنج پارچە زیخی پان دێنێ و پاش ئەوەی بە (لێک داهێنان) یا (تەڕ و ویشک کردن) دیاری دەکەن کێ لەپێش هەمواندا یاری دەکات، پارچە خیزەکانی دەدەنە دەستی و ئەویش لەسەر بەریدە ستی ڕیزیان دەکا و بەتەکانێکی سووک هەلیانداوێ و خێرا دەستی وەردەچەرخێنێ و هەوڵ دەدا هەموویان بکەونە سەر پشتی د ەستی و لەوانەیە هێندێکیان بکەونە سەر زەوی و هێندێکیش سەر پشتی دەستی، لەم حاڵەتەدا دەبێ بە دوو قامکی گەورە و شادەی ئەوانەی سەر ئەرزی بچنێتەوە، کە ئەم کارەی تەواو کرد ئەوجار ئەوانەی سەر پشتی د ەستی هەلداوێ، ئەگەر هەمووی بەلەپی دەستی گرتنەوە ئەوا بەردێک لادەدا و سەر لەنوێ دەست پێدەکاتەوە تا تێدەکەوێ بەردەکانی ماون دەدا بە یەکی تر.لەم یاریەدا بە سێ جۆر یاریکەر تێدەکەوێ :١)ئەگەر ئەو کاتەی بەردەکانی سەر بەری دەستی هەڵداوێ هیچیان نەکەونە سەر پشتی د ەستی ٢) - ئەگەر ئەو کاتەی خەریکە بەردەکانی کەوتوونەتە سەرزەوی دەچنێتەوە یەکێ لە بەردەکانی سەر پشتی دەستی بکەوێتە خوار ٣) - لەو کاتەدا کە بەردەکانی سەر پشتی دەستی هەڵداوێ بۆ ی نەلوێ هەموان بە لەپی دەست بگرێتەوە. یاری هەر بەم جۆرە دەڕوا تا هەموو بەردەکان لە یاری دەردەچن و لای یاریکەران کۆ دەبنەوە و تەنیا تاقە بەردێک دەمێنێتەوە. لەسە ر شێوەی یاری کردن بە تاقە بەردی دوایی، لە پێشەوە قسە دەکرێ کە هەر وەکوو ئەوانیتر یا بە شێوەی (قامچی) یاری پێدەکەن. کە ئەمەش تەواو بوو ئەو جار دێن حیساب دەکەن کێ هەموو بەردەکانی خۆی نەهێنابێتەوە بەقەد بەردە کەمەکان سزای دەدەن. سزاکانی ئەم یارییە ئەمانەن: پڵاو، ماری کۆنێ، قوزبزن ناوی باڵەندەیەک و سزا و سزایەکی دیکەش ئەوەیە کە ئەو کەسەی سزا دەدا خۆی لەیاری د ەکا (شێوەی ئەم سزایە لە شوێنی خۆیان باس دەکرێ). بۆ دیاری کردنی ئەوەی ( دۆڕاو) دەبێ کام سزا وە ربگرێ بەردەکانی دۆڕاندوویەتی هەر چەندێکی بن لەسەر پشتی دەستی دادەنێن (بە ئانقەست لە شوێنی ئاستەم دادەندرێن) و هە ربەردی بەناوی یەکێک لە سزاکانی یاری دەکرێ، بە بەری دەستی بیانگرێتەوە هەرکامیان کەوتە خوار یا بۆی نەگیرایەوە ئەو سزایەی دەدرێت [باز +3- ئە/ وان، (نت) کەسێکی لە بارەگای پاتشا و ئەمیر و گەورە پیاوانی قەدیمیدا خزمەتی (باز) ی دەکرد ولە وەختی ڕاوا دەچوون و بازی دەدا دەست پاتشا و... بۆ تێبــ.ەردان یا بەفەرمانی ئەوخۆی تێبــ.ەردەدا «...، بازەکە بازەوانێکی هەبووە، بازەوانەکە دەستکێشێکی قایشی لەدەست ئەکرد...» (سجادی، کوردەواری -155) * فوشچی.
بەڵێن
[[ به‌ڵێ + ئین] ]
«نت.» گفت و پەیمان و د ەستەبەری بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانێک:: بەڵێن بێ هەتا هەم نایدوێنم * بەڵێنی.