تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵامک
«نت،»، «مک.» تم: بزمۆک. تێبــ.- له نێوان دەنگی «م» و «ک» دا بزوێنە کوردی هەیه و دەبێ «بڵام، ک» تەلەفووز بکرێ. هس.: دەمامک.
ئەزخوڵام «غوڵام»
«نتـ.»، «بکـ.» من غوڵامی تو تمـ: ئەزبەنی.
بەڵام
[[؟]]
«بنبد.،» بۆ ئەم مەبەستانه بەکاردێت 1- بۆ بەستنی دوو مەبەستی لێک جیاواز.:: بچن بەڵام زۆر دامەنیشن. 2- بۆ ددان بە مەبەستێکدا هێنان، تەسدیق کردنی کارێک:: ئەوه ئیشه کەوایه بەڵام تۆش حەقته. 3-بۆ سرنج ڕاکێشان یا وریا کردنەوەی کەسێک کە کارێک نەکا::بەڵام نەچی بۆی بگێڕیتەوه. بەڵام نەچی لەوێ دای کوتی، منداڵینه بچن بۆخۆتان یاری بکەن بەڵام جلکەکانتان پیس نەکەن. 4- بۆ ترساندن و هەڕ ەشە لێکردن:: چی دەکەی بیکه بەڵام لەبیرت نەچێ. جارێ دەنگ ناکەم بەڵام هەروای ناخوا. 5- بۆ دیاری کردنی زۆر و زەبەندی شتێ.:: جوان بەڵام جوان. ئازا بەڵام چ ئازایە ک. 6- بۆ دیار خستنی سەرنەکەوتن له کارێکا. زۆرم هەوڵدا بەڵام دەرگاکەم هەر بۆ نەکرایەوه. زۆری دەگەڵ خەریک بووم بەڵام دەگەڵم نەهات. زۆر دەخوێنێتەوه بەڵام هیچ حاڵی نابێ.* ئەمما. وەلێ. «مک» بەڵان. «بک» » لێ.