تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندی جگەر
«نت.» تم:بەندی جەرگ و دڵ.
بەگەن کردن
[[ تو. كو.]، [ به‌گه‌‌ن + كردن.] ]
«مست.لا.»، «کک.» به لاوه باش بوونی کارێ، شتێ یا قسەیێ.:: ئەگەر کراسەکه بە گەن ناکەی بۆی دەبەینەوه. *پەسند کردن.
ئاوڕێژگە
[[ئاو+ڕێژ+گە=جێ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ئاوەڕۆ/۱.
ئاڵەفەڕەنگە
[ [= فەرەنسی: ئالافرانک ــ بە شێوەی فەرەنگی]]
«ستـ.» «مکـ.، کئێر.» ١- کەسێکی خۆی وەکوو فەڕەنگیان لێکردبێ، وەکوو ئەوان جل دە بەرکا و بژی و هەستان و ڕۆنیشتنی وەک ئەوان بێ. ٢- هەر شتێک یا کارێکی شێوەی فەڕەنگی هەبێ: جلی ئاڵە فەرەنگەی دەبەرکردووە. سەری ئاڵە فەرەنگە کردووە. * «کعر.» ئەلمۆدە. «کئێر.» فەڕەنگی مەعاف «= فەرەنگی مەئاب».
ئەلەنگە
[[؟]]
(نا.)، (مک.) زمانە چکۆڵە. ((بە ئەلەنگەی نەنکییەوە)) جنێوێکی دۆستانەیە کە کەس لەدڵی گران نایە. تێبــ.-من ئەم وشەیە و ڕستەکەشم بیستبوو بەڵام نەمدەزانی مانای چییە. تا کاک هێمن تێیگەیاندم.
بارگە
[[بار + گە (جێگە)]]
(نت.) کەلوپەکی سەفەر، شەڕ و... و.... چەشنی ئازووقە، نوێن، جلوبەرگ، تفاقی چێشت لێنان و... و.... کە جاران دەخرایە ناو خورجینێکی گەورەی تایبەتی وبازرگان و پیاوی دەست ڕۆییو و میرەکانی کوردستان،دەگەڵ خۆیان دەیانبرد.
بەرگە گرتن
«مست.، لا»، «مک.» ڕاوەستان، خۆڕاگرتن، مقاو مەت کردن، دەوام هێنان:: ئیمپڕیالیزم بەرگەی خەباتی میللەتان ناگرێ. دیزه و گۆزەی خارا و چاتر بەرگه دەگرن. چوارینەی کەن بە رگەی ئەم زستانه ناگرێ. لەشکری بێ بیروباوەڕ بەرگەی شەڕ ناگرێ. ئەم قوماشه عەمارەپۆیه بەرگەی شوشتن ناگرێ،
بەرگە سەنیر
«نت.»، «مک.0 تم: بەرگە سەرین.
بەڵاگە ردان
[[ 2- به‌لا /1 + گەردان [، [ عا، كو ] ]
«نفا.» کەسێک یا شتێک یا ڕووداوێک که ئەو ەی لێ ڕەچاو بکرێ پێشی بەڵا بگرێ «وەکوو: سە دەقه، نەزر، خێر و خێرات» و له مرۆڤ دووری خاتەوه.* بەڵاگێڕ، بەڵاگێرڕەوه.