تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگووتن
(مس. لا.) ١- سەردەرهێنان، لە ئاسۆ دەرکەوتن. گەلاویژیش ئەنگوت کەچی هێشتا گەرمایە. نەخێر هێشتا نەنگووتوە (نەئەنگوتوە)، سێ ڕۆژی دیکەی ماوە بنگوێ (بئەنگوێ). ٢- دەست پێکردن، هەڵکردن (با). ((وا زولفی لەسەر گەردنی لاچوو بە هەناسەم)) (( شەو فەجری بەیان بوو کە نەسیمی سەحەر ئەنگووت)) (وەفایی: گم-٢٦٩ ((هەناسەم زولفەکەی لادا و مەیلێکی نەکرد چاوی)) ((نەسیم ئەنگووت و شەو ڕابرد و نێرگس هەر لە خەودایە)) (نالی: گم-٦٩) تێبــ.- ئەم مەسدەرە هەر بۆ ئەم دوو حاڵەتە بیستراوە بەکار هێنرابێ، نەگوتراوە (کۆ) -ئەویش هەر ئەستیرەیە- ئەنگوت، هەروەها نەبیسراوە بڵێن (شەماڵ ئەنگوت).
تێ هەڵەنگووتن
[[تێ (دە+ی) + هەڵەنگووتن]]
(مست. لا.)، (مک.) ١- تووشی کەسێک بوون. لەسەری کووچەی خۆیان دە بارام هەڵەنگووتم. ٢- دە شتێک هەڵەنگووتن (تم: هەڵەنگووتن). لاقی دە بەردیک هەڵەنگووت هەر چابوو ملی نەشکا، ئەوە دەچی هەڵەنگووتووی؟، دارێک لەوێ بوو تێی هەڵەنگووتم.
تێک هەڵەنگووتن
[[تێ (دە+یەک) + هەڵەنگووتن]]
(مست. لا.)،(مک.) ١- تووشی یەکتر هاتنی دوو یا چەند کەس و دەستە و لەشکر.
هەڵەنگووتن
[[هەڵ (پێبف.) + ئەنگووتن]]
(مست. لا.) لە ڕێ ڕۆیشتنا تووشی بەرد یا هەر جوورە کۆسپێکی تر بوون، کە پێش بە خێرایی لاق بگرێ و لای ژوورەوەی لەش هەر لەسەر خێرایی خۆی بمێنێتەوە و بەو بۆنەیەوە سەرەنگرێ بوون. چاوتان لەبەر پێی خۆتان بێ با هەڵنەنگوون (نەئەنگوون)، وەیسە دوێنێ زۆر خراپ هەڵەنگووت، یاخوا ئەو جارە هەڵبنگوێ و لە ئەژنۆ بەرەژێری ورد و خاش بێ. ٢- (مج.) آ) تووشی بەڵا بوون، خراپە بەسەرهاتن، گیر و گرفت بۆ پەیدا بوون. ب) لە کاراندا بە سەهو چوون، لە قسەدا بەسەرچوون.