تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگوستیلە
[[ئەنگوست+ئیلە]]
(نت.) ئاڵقەیەکی مەعدەنە (زیاتر: زێڕ یا زێو) نەقیمێکی بەردی بە نرخ (یاقووت، پیرۆزە، ئەڵماس...) یا هەر بەردێکی دیکەی تێدەگرن و بۆ جوانی دەکرێتە پەنجەوە. (( تا ببنە هەواڵی دیدەموستان)) (( ئەنگوستیلە دەرخران لە دەستان)) (هەژار: مەم و زین-٢٩) * ئەموستییلە، ئەنگوستەویلە، کلکەوانە.
ئەنگوستیلەی دروومان
(نت.)، (مک.) پارچە مەعدەنێکە لە شێوەی کڵاوی بەڕوو، بەڵام قووڵترە دیوی دەرەوەی کونج کونجە، لە کاتی دروومانا دەیکەنە سەری قامکەوە و پاڵی پێ بە دەرزییەوە دەنێن، نایەڵێ قامکیان دەرزیی تێڕابچێ. *قووچەکە.
ئەنگوستەویلە
[[ئەنگوست+ئە+ویلە (ئیلە)]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەنگوستەچاو
(ست.)، (کن.) زۆر تاریک. ((... نەدەچووە تیلتکۆ بە شەوی ئەنگوستەچاو سینگی خۆی بە گوللەوە نێت و تاووس بۆ من بدزێ)) (قزڵجی: پێکەنین-٥٢). * ئەموستەچاو.
ئەنگوست
[[پە؛ ئەنگوست]]
(نا.)، (مک.) ١- هەریەک لەو پێنج ئەندامەی کە بە ئاخری دەست و قاچی ئینسانەوە بەندن. ((ئەنگوستی داکی خوازیم بە ڕیشە ئەنگوستی هەروەک درێشە)) (بەردەشانی: وردیی-٣٨) ٢- واحیدێکە بۆ دیاری کردنی ئەستوورایی و پانایی شت. بەقەد ئەنگوستی گەورە ئەستوور بوو، با دوو ئەنگوست پانتر بێ. * ئەموست، ئەنگوس، پەنجە، قامک، (بک.) تلی، تبل، (جنو. جف.) کلک.