تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرین
[[ئاگر + ئین]]
«ستـ.» هەرشتێ وەکوو ئاگر، لە بارێکەوە پیاو گەرم دابێنێ.: ڕەووشت و خووی ئاگرین «تووڕەیی و تۆسنی». فرمێسکی ئاگرین «فرمێسکی گریانی بە کوڵ». شیعری ئاگرین «شیعرێ کە پیاو هان بدا و بیهێنێنە جوش».
ئەگریجە
[[ئەگری+جە=چە]]
(نت.) چەپکە مووی سەری ئافرەتانە کە بە لاجانگیاندا شۆڕ دەبێتەوە و لە حاستی کوڵمە هەوداکانی بە مقەست هەڵدەپاچن تا بە قەدەر یەکیان لێبێ. ((گوارە کەوتۆتە ژێر ئەگریجەی خاو)) ((هەڵاوەسراوە لە خوێندا گیراو)) (پیرەمێرد-١٥٦) تێبــ.- (ئیگری) ئامرازێکی مۆسیقایە کە (ژێ) ی زۆرە (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٣٣٤)، جا لەوانەیە (ئەگریجە) دەگەڵ ئەم وشەیە پێوەندێکی هەبێ، فارس (ئەگریجە) بەکارناهێنن و لە هیچ قامووسێکی فارسیدا نەنووسراوە و (ئیگری)ش بەکارناهێندرێ و تەنیا وشەی ناو قامووسە.
ئەگریجە بڕین
(مست. مت.) ١-بڕینی ئەگریجەی ئافرەتێک، وەکوو سزایەک بەرامبەر تاوانێکی کردبێتی. ٢- (کن.) شوورەیی بەسەرهێنان، ڕیسواکردن (هەر بۆ ژنان). هس.: سەرتاشین.
ئەگریجە بڕینەوە
(مست. لا.) جوداکردنەوەی هێندێک لە پرچی ئافرەت و کورت کردنەوەی و بەردانەوەی بە لاجانگدا (کردنی بە ئەگریجە).
ئاگری بن کا
«نتـ.»، «کنـ.» کەسێکی لە سەرەوە خۆی پیاو چاک نیشان بدا و لە ژێرەوەش نێوانی خەڵک تێک بدا یا خراپە بکا. کەسێکی شەڕ و هەرا سازکا و ئاژاوە بنێتەوە: لاچۆ لەبەرچاومان مەمێنە هەی ئاگری بن کا، چۆن ئەم کابرایە لەم خەڵکە بۆتە ئاگری بن کا. * ئاگری ژێر کا. ئاوری بن کا.
ئاگری بێ ئامان
«نتـ.»، «کنـ.» بەڵا و چەرمەسەرێکی چارەکردنی گران بێ یا هەر نەکرێ. □ «ڕەببی ئاگری بێ ئامانیان تێ بەربی».
ئاگری قودرەت
«نتـ.»، «کنـ.» ١- قەزا و قەدەر، بەڵای لابەلا: ئاگری قودرەتێیان تێ بەربێ. ٢- ئادەمیزادی بزۆر و نەسرەوت بە تایبەتی منداڵ: ئەوە بۆ دانامەزرێی، هەی ئاگری قودرەتێ. ٣- پیاوی کار لە دەست هاتوو، ئازا و شەڕکەر.: دەڵەی ئاگری قودرەتێیە هیچی لەبەر دەستی عاسێ نابێ، وەک ئاگری قودرەتێ وایە، غەنیمی پەنجا سوارانە. * ئاوری قودرەت.
ئاگری پێوه نێی بۆ سۆی لێ هەڵناستێ
«کن.» زۆر ڕووت و ڕەجاڵ و نەداره.
ئاگری ژێرکا
«نتـ.»، «کنـ.» تمـ: ئاگری بن کا.
بەرگری
[[بەر +گر (گرتن)+ئی]]
«نمس.»، «تت.» پێش له پێشکە وتن و سەرکەوتنی نەیار و دوژمنان بڕینەوه، بەرامبەر دوژمن وەستان و کۆنه پەرەستان به ڕگری بزووتنەوەی نەتەوایەتی ئازادیخوازانەیان پێ ناکرێ. * «سن.» بەرگل. «بک.» بەرەوانی.