تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیشکەڕن
[[ئیشک + ئە+ڕن (ڕنینەوە)]]
(نت.) ١- کاری ڕنینەوەی خوری و مووی کەوڵی مەڕ و بزن کە بە زیندوویی نەبڕابنەوە. ٢- (مک.) یەکێکە لە عناسری یاری (میرمیرێن) کە تا بیست سی ساڵ لەمەوپێش لە کوردەواریدا باو بوو. تێبــ.- ئیشکەڕن زەلامێک بوو جلکی سەیری دەبەر دەکرا، ریشێکی گەورەیان لە خوری بۆ دەکرد، کوولەکە ئاوییەکی درێژۆکەی لە باتی کڵاو دەکردە سەر و گۆپاڵێکی گەورەی بە دەستەوە دەگرت، ئەم پیاوە دوو ئیشی هەبوو، یەکیان جێبەجێ کردنی هەموو فەرمانێکی میر، دووەمیان وەپێکەنین خستنی میر تا بە پێی ڕێ و شوێنی یارییەکە لە میرێتی بکەوێ.
باریکەڕی
[[باریک + ئە + ڕێ]]
(نت.) ڕێگایەکە تەسک و خۆش نەکراو بێ بەڵام هاتوچۆی پێدا بکرێ.
باوکەڕۆ
[[٢-باوكه/١+ڕۆ]]
«شر.»،«کعر.» ١- شێوە ڕستەیەکە لە شین و شەپۆڕی کاتی باوک مردن یا خۆشەویستێکا بە کار دێت:: ئەی باوکە ڕۆ پسشتت شکاندم. ٢- «مج.» - له دەربڕینی خەم و خەفەتدا بەکاردێت. تێبــ.- وا تێدەگەم کە کەرتی «ڕۆ» ڕیشەی مەسدەری «ڕۆیین» و «ڕۆیشتن» بێ.*«مک.» بابەڕۆ.
١- ئیشکەڕۆ
[[ئیشکە + ڕۆ (ڕۆیین)]]
(ست.) وڵاغێکی بەرزە کە خێرا نەڕوا، گران بوڕوا و دەست و قاچی خراپ باوێژێ. خۆشڕەو.
٢- ئیشکەڕۆ
[[ئیشکە + ڕۆ= ڕووبار]]
(ست.) حاڵی ڕوووبارێکی هەندێ وەخت ئاوی پێدادێ و کاتێکیش وشکی دەکا.