تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزنه کێوی
[[بزن+3-ئه/2+كێو+3-ئی]]
«نت.» 1- گییاندارێکی گییاخۆره، وەکوو ئاسک دەچێ، نووکی شاخەکانی خواره، لە جێگای سەخت دەژی و به «ڕەوەز» و (زەرد) و ماهان هەڵدەگەڕێ، ڕەنگی زەردێکی کاڵه، تیئسکی «موو» ی زۆرکورته بەر پەنجه ناکەوێ له چیاکانی کوردستان زۆره و نێچیروان بۆ خاتری گۆشتی ڕاوی دەکە ون. 2- «مج.» 1» ئادەمیزادێکی بتوانێ بە جێگای سەخت هەڵگەڕێ، شاخەوانی چاک. ب» کە سێکی زۆر لەسەر دیواران و شوێنی بەرز هەلوێستێ.* «بک.» بزناکوڤی.
ئاڵەتەکێویلە
[١[- ئاڵەت + = ٣- ئە/ ٢+ کێو + ئیلە]]
گیایەکە، زیاتر لەدەم جۆگە و ڕووباران دەڕوێ، گەڵای وەکوو گەڵای «شەدانە» وایە و گوڵی مۆرە و بە هێشوو، تامی توند و تیژە وەکوو ئاڵەت، بۆنی توندە.
بەرانەکێوی
[[ به‌ران+3-ئه/2+كێو+3-ئی]]
«نت.» نێرەی مەڕەسوور.
باپشکێو
(نت.)، (مک.) زیپکەیەکی بچکۆلەی نێرتک دارە لە قولینچکی چاو دێت. * (کعر.) قینچکە سڵاوە. (سن.) قنچکە سەلام. (لو.) سیتکە سەلام. تێبــ.- لە کوردەواریدا وا باوە ئەگەر چاوێک ئەم زیپکەیەی لێ بێ، چاوەکەی دی بە (کل) دەڕێژن، گۆیا لە داخی ئەوەی نەیانڕشتووە چاک دەبیتەوە تا کلی تێکەن.