تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆیه که
شر.» تم: 1- بۆیه.
ئاوات پێکهاتن
«مستـ. لا.» وەدێ هاتنی مەبەستی دڵ، جێ بە جێ بوونی ئامانج و ئارەزوو، مەخسوودحاسڵ بوون. □ «وەسییەت بێ کەمن مردم، وەرە سەر قەبرەکەم «قالە» » «بڵێ ئاواتەکەت پێکهاتووە! سا، بێرە دەرخاڵە» «؟» * بە ئاوات گەیین. بە ئاوات گەییشتن.
بایبلکه
[[٣-با/١+ئیلكه]]
«نت.» «سیەگوڵی گیایەکی دڕکاوییه «گۆیا - کەڵەوی - یه»، پاییزان له گیایەکه دەبێتەوه و به شکڵی «گۆ» یەکی پچووک که هەمووی هەودا هەودای باریکە و لە ناوکێکی ڕەقی وەکوو ئاڵقە هەڵچەقیون بە دەشت و چۆڵاندا بڵاو د بێتەوه *«مک.» پشیله پاییزه، پەپووله پاییزه. «سیهباویلکه، باویلێ. «هل.» پشیلۆکه، گەورەگله. «سن.» شەلەمین کەره.
بریسکه بریسک
«نت.» بریسکەی یەک لەدوای یە ک، بریسکانەوه * ئەوه چیه لەوێ کەوتووه هەر بریسکەبرێیسکێتی.
برێشکه
[[برێژ+كه «تم:بچووكی.» ]]
«نت.» 1- گەنم و گوڵ پێغەمبەره «گەنمه شامی» ی ئیشک لەسەر ساج برژابێ. 2- «مج.» هەرشتێکی زیاتر لەوەی پێویسته له سەر ئا گر بمێنێتەوه و ببرژێ.
بنێشته خۆشکه
«نت.»، «مک.»، «کن.» تم: بنێشتکردن به بنێشته خۆشه ی...
بنەچەکه
[[بن/6+3-ئه/2+چه‌ك؟-ئه/1]]
«نت.»، «مک.» ئەسڵێکی خێزانی کەسێکی د ەچێتەوه سەر. پشتاوپشتی کەسێ یا خێزانی.:: به بنەچەکەیدا چووە خوارێ «ناوی چەند پشتی هەڵدا، جوێنی بە چەند پشتی دا.» * بناچه، بنەچە بنیچه، ڕەچەڵەک.* «جن.» بنجینه، ڕچڵەک.
بۆن خۆشکه
«تت.» گیایەکی بۆنخۆسه، لە زەوی بووره دەوڕوێ، نیو میترێک بەرز دەبێتەوه، لاسکی درێژه لق و پۆپی چڕ و پڕه، گۆڵی وەکوو ئی بابوونه وایه، شیرەیێکی لێ دەگیرێ و زۆر تاڵه، ژەهرە و زەمانی پێشوو بۆ چاک کردنی نەخۆشی ئیفلیجی، لۆغه، لەرزۆکی، فێداری، نەخۆشی مە عدە و جەرگ و کرمی ناو زگ، کەڵکیان لێ وەرگرتووه.
1-باوکه
[[باوك+٥-ئه/١]]
«مک» نێرەی باڵندە و پەلەوەری وەکوو چۆلەکه و پاساری و پەڕەسلێرکە و... و،....
2-باوکه
[[باوك+-ئه/١]]
١- تم: بابه /١ و٢و٣. ٢- هێندێ جاران دایک و باب بە منداڵی خۆیان دەڵێن «هەروەک بڵێن باوکەکەم» .
بانکه
[[ڕووسی]]
«نا.»،«مک» ١-کوووپەڵەیەکی شوشەیه له شێوه ی ئوستوانه دروست کراوه، شیرینات و مرەباو ئەو جووره شتانەی تێدا هەڵدەگیرێ. ٢- تم: باکێش/٢ تێبــ.-یەم وشەیە لە ڕێگەی زمانی ئازەربایجانی یا بازرگانی ڕاستەوخۆ ی کوردستان دەگەڵ ڕووسیای پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەر هاتۆته ناو زمانی کوردی.
باویلکه
«نت.»، «سیم.» تم: باییلکه.
برووسکه
[[ بروسك/1+5-ئه/1]]
«نت.» ١- تم: برووسک/١. ٢- «نت.» تێلگڕاف. «کعر.» برقیە.
برووسکه لێدان
[]برووسكه/2+لێ «پیبف» +دان]]
«مست. مت.» به تلێگراف مەبەستێ به کەسێ ڕاگەیاندن.:: برووسکەیان بۆ لێدا بوو که دایکی نەخۆشە بەپەله ڕۆی.
برکه
[[=عا.:بركه]]
«نا.» 9مک.» تم: ئەستێڵ.
بریسکه
[[بریسك+5-ئه‌/1]]
«نت.» پڕشنگی درەوشانەوەی زۆر گورج و خێرا. تێبــ.- هەندێ شت «ئاو، ئاوێنه، جەواهیرات، شوشە، هەندێ مەعدەن،....،...» ئەگەر تیشکی هەتاو یان ڕووناکایی دیکەیان لێ بدا، تیرێژ «اشعه» ی نوور لەسەریان دەشکێتەوه و ئەو شوێنەی بەر تیشک کەوتووه بەولاولای خۆیدا پڕشنگ دەدات.*برووقه، بریقه، بریق و باق.
بریسکه دان
«مست.، لا.» تم: بریسکانەوه.
بسکه
[[بزه+كه]]
«نت.» نیشانەی دڵخۆشی و بەدەماغی و سەرکەوتن که له دەموچاوی ئادەمیزاد دە رد ەکەوێ.
بسکه بسک
«نت.»، دڵ خۆشی و به دەماغی، نیشانەی کەیف خۆشی.
بنکه
[[ بنه/1+كه «ئ،: بچووكی» ]]
«نت.»، «تت.» «ئەو شوێنەیه له شەڕی پێشمەرگەییدا «پارتیزانی»، پارتیزانەکان «پێشمەرگەکان» لێی کۆدەبنەوه و پاش پەلاماردانی دوژمن دەگەڕێنەوه ئەوێ. «عا.» القاعدة العسکریة.
بنکه جغاره
«نت.»، «مک.» تم: ئاغزه.
بووکه به بارانێ
نت.»، «سیم.» تم: بووکه بە بارانه.