تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسکنجە
[[؟]]
«نا.» «مکـ.» شوێنی پێکەوە نووسانی ئێسقانی ڕانی ئادەمیزاد دەگەڵ بەشی سەرەوەی لەشی «سیمـ.» ئەشکنج.
ئەشکنجە کێشان
[[ئەشکنجە+کێشان]]
ئەشکنجەدان
[[ئەشکنجە+دان «فعـ.» ]]
«مستـ. متـ.» تمـ: ئەشکەنجە کردن.
ئەشکنجەکردن
«مستـ. متـ.» ۱- ئازاردانی کەسێک بە ئامارازی تایبەتی. ۲- ناڕەحەت کردنی کەسێ بە قسە و توانج. ٭ئەشکەنجە دان.
١-ئەشکنجە
[[پهـ: شکه‌نجه‌ک]]
«نا.» ۱- ئازار و ناڕەحەتیی ماددی و مەعنەوی. «لە ئەشکنجەی شکنجی زولفی ئەو بێ وەعدە موڕغی دڵ» «دەناڵێنێ وەکوو بولبول لە سوبحی کازیبی شەودا» «نالی» ۲- تمـ: ئەشکەڵە/۳.
٢-ئەشکنجه
[ ]
«نا.»، «سنـ.» ۱- ئامرازێک بۆ جزوبەندی کتێبــ.ان جاران لا تەختە دروست دەکرا و ئێستاش ئی ئاسن هەیە. تێبــ.ینی: دوو پارچە تەختەی ئەستوور، نیزیکەی ۲۰سانتیم پان و۵۰ ش درێژ، یەکێکیان دوو میلی ئاسنی بڕغووی مارپێچی «جاران داری لەلە کراو» ی لێ قایم دەکرا و ئەوی تری بەسەردا دەگیرا، کتێبــ.یان دەخستە نێوانی هەردوو تەختەکەوە و بە سەرە بڕغوو توندیان دەکرد و کتێبــ.ەکەی ڕێک دەگوشی ٭ماووش، مەنگەنە، ئەشکەڵە/۱. ۲- ئامرازێکە لە ئاسن دروسن کراوە و دارتاش و ئاسنگەر و... بەکاریدێنن بۆ توند وەستاندنی شتێک، تا بە بڕبەند لێک و لووسی کەن یا بە مشار بیبڕنەوە یە هەر مەبەستێکی تر. ٭گیرە، مەنگەنە.
ئەشکنج
«نا.»، «سیمـ.» تمـ: ئەسکنجە. «... هەستی گەرماییەکی کرد لە ئەشکنجییا...» «_: ژان- ۲۰».