تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو بە سەر کشان
«مستـ. لا.» ١- ون بوونی زەوی و زار و هەر شتێکی تر لە ژێر ئاوا.: بەستێنی چۆمی مەهاباد، بەهاران ئاوی بەسەر دەکشێ. ٢- خنکانی کەسێک یا نوقم بوونی شتێک کە لە ناو ئاودا بێ و لە پڕ ئاوەکە لەبەر هەرچی بێ، تێکیەوە پێچێ و بیبا.
ئەستێرە ڕاکشان
«مستـ. لا.» بزووتنەوە و جووڵانی ئەستێرەی «نەگەڕ» ە لە شوێنی خۆی و خوشینی بە ئاسمانا بە خێرایی: چاوت لێ نەبوو ئەو ئەستێرەیە ڕاکشا. تێبــ.ینی: ئەو ئەستێرەی ڕادەکشێ لە جازبەی مەنزوومەی خۆی دەردەچێ، وێڵی «فضا» دەبێ و هەرچی هاتە پێشێ دەیداتە بەر، تا دەگاتە ئاتمۆسفۆڕی زەوی پڕش و بڵاو دەبێتەوە دەسووتێ، جار و بارە کە ئەستێرەکە زل بێ_ یا لەبەر هەرچێکی تر_ بتوانێ بێتە ناو ئاتمۆسفێڕی ئەرز، جازبەی ئەرز ڕایدەکێشی و لە شوێنێک دەدا قووڵی دەکا، ئەوەی پێیان دەڵین «بەردی ئاسمان» پاشماوەی ئەم کارەن.