تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆکتۆبر «بەر»
[[فرەنسی]]
«نا.»، «کئێر.» مانگی دەیەمی ساڵی فەرەنگی، سی و یەک ڕۆژە٭تەشرینی یەکەم.
ئەلەکترۆن
[[=یۆنانی: ئێلێکترۆن (کارەبای زەرد) ئەوەی تەسبیح و... لێ دروست دەکرێ (لەبەر ئەو هێزە شت ڕاکێشەی تێدای]
(نا.) ئەو (زەڕڕە) زۆر زۆر بچووکانەی کە بە چاو نابیندرین، کارەبای سارد (سالب)یان تێدایە و ئەستێرە چۆن بە دەوری (خۆر)دا دەسووڕێنەوە، ئەوانیش بە خێرایی ٤٨ هەزار کیلۆمەتر لە سانیەیەکدا بە دەوری ناوکەی (ئاتۆم)دا دەسووڕێنەوە (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٣٤١) ژمارەی ئەلەکترۆن لە هەر جیسمێکدا فەرق دەکا و هەر ئەلەکترۆنەی لە مەدارێکدا دەسووڕێتەوە.
ئەلەکتریسیتە
[[فرەنسی: لە (ئێلێکترۆن)ی یۆنانی]]
(نا.)، (کئێر.) هێزێکە کە لە ئەنجامی لێک خشانی دوو جیسمدا پەیدا دەبێ و شتی سووک (وردە کاغەز،کا، سووتوو،...) ڕادەکیشێ، وەکوو چۆن تەسبیحی کارەبا لە پارچەی خۆی بخشێندرێ، یا شانەی باغە پاش ئەوەی سەری پێ داهێنرا، شتی سووکەڵە هەڵدەگرن. ئەمە سادەترین چەشنێتی. ئێستا بەهۆی کاری دوولانە (تەفاعول)ی کیمیایی کە لە (پیل)دا پێکدێ و هەروەها بەهۆی کاری مەکینە (داینەمۆ)، بۆ پێویستەکانی جۆربەجۆری ژیانی ئیمڕۆی ئادەمیزاد، سازدەکرێ و کەڵکی لێ وەردەگیرێ *(کئێر.) بەرق. برووسکە. (کعر.) کارەبا.
ئەلەکتریک
[[-فرەنسی: هەر شتێک و کارێکی پێوەندە بە ئەلەکتریسیتەوە هەبێ]]
(نا.)، (کئێر.) ١- لەباتی ئەلەکتریسیتە بەکاردێت. ٢- دەزگای تەل و گڵۆپ کە لەباتی چرا ناوماڵ و خانووی پێ ڕووناک دەکرێتەوە. ٣- چرای دەستی کە بە (پیل) کار دەکا. ((ڕەهنومای گومبووی هەردەی هەوایی)) ((ئەلەکتریکی تەلی بینایی)) (پیرەمێرد-٣٦٦) *ئەلەکتریک. عەلەکتریک. تێبــ.- ئەم وشەیە زیاتر لە گفتوگۆی زانستی و ناو خوێندەواران دەبیسرێ، خەڵک بەگشتی شێوە کوردییەکانی بەکاردێنن.
بەرگەکتێبــ.
«نت.»، 1- دوو پارچە مقەببا یا چەرم یا کاغەزی ئەستوور و... که هەموو پەڕ ەکانی کتێبــ.ێک «پاش جزووبەند کردن» دەگرێتە ناو خۆی و له پەرپووت بوون دەیپاڕێزێ. 2- پارچەیەک کاغەز یا هەر شتێکی دیکەی لەم بابەتەیه، لەسەر «بەرگەکتێبــ. /1» ەو ە ده کتێبــ.انەوە پێچرێ تا چڵکن نەبێ.
مل لە موو باریکتر
(کن) زۆر گوێ لە مست و متیع. (مج.) لاواز، لەغەر. *(بک.) زراف.