تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بژاڵ
[[بژ+3-ئاڵ]]
«نت.»، «سن.» 1- ئیشکەڵی دار و درەخت. 2- پووش و پەڵاش که پاش دارە ڕای خانوو دەخرێته سەربان و له پاشان گڵەبان دەکرێ و سواغ دەدرێ.* هەژگ، بژاڵ، هەژگەڵ.
ئاژاڵ
«نا.» حەیوانی وردە، مەڕوبزن: ئەم ئاژاڵەتان بۆچی کردۆتە گەنمەکەوە، ئەم دێیە لەوەڕی باشە بۆیە ئاژاڵی بە کەیفە. * ئاژەڵ.
ئاژاڵ
«نا.»، «سنـ.» ١- سەرزەگیا. ٢- وردە دار و چێو. ٣- چڕوچیلکە. ٤- پووش و پەڵاش. تێبــ. ــ مردۆخ ئەم وشەیەی هەر بەم مەعنایە هێناوە و لە «١- ئاژاڵ» نەدواوە. لە فارسیدا «ئاخال، ئاشخال، ئاشغال» بەو مەعنایە و «شتی بێ کەڵک» یش هاتووە. «تمـ: معین ــ فەرهەنگ، جـ ١ ــ ٦٠». هس.: ئاژار = پیت و بەرەکەتی زەوی «تمـ: ژابا ــ ٧».