تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەگوڕەگوڕ
[[ به/8+ 2- گۆڕ +3- ئه/2 +2-گۆڕ «ڕی. فع.» ] ]
«ست.» حاڵی کەسێکی بە نەڕەنەڕ و دەنگی بڵیند و تووڕەییەوه قسه بکا. # «مەنگوڕم به گوڕە گوڕم، مامەشم به مشە مشم». «فولکلۆر.» :: کوڕە هیچ نییه ئەوه هەمیشە هەروا بە گوڕەگوڕه.
بەڵاگێڕەوه
[[ 2- به‌ڵا /1+ گێڕه‌وه «گێڕان‌‌وه» ] [عا.، كو. ] ]
«نفا.» تم: بەڵاگە ردان.
یاڕەکەو
[[باڕ + ئە + کەو]]
(نت.) بەچکەی کەو کە هێشتا سەر نەبووبێ،کەوی بچووک ساڵ.
ئارەقی شاتەڕە
[[ عا.: کو.] ]
«نتـ.» ئارەقێکە لە گیای شاتەڕە «تمـ : ــ» ئەگیرێ و بۆ هێندێ نەخۆشی پێست بەکاردێت. ئەو شوێنەی مەبەست بێ یا بە لۆکە ئارەقی لێ دەدەن یا خەنەی پێ دەگرنەوە و دە شوێنە نەخۆشەکەی دەدەن.
ئاورە گڕە
[[ئاور+ئە+گڕ+ئە]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاگرە گڕە.
ئاوەچۆڕە
[[ئاو+ئە+چۆڕ+ئە]]
«نتـ.» ۱-تکانەوەی ئاو لە شتێک کە دە ئاو هەڵکێشرابێ یا کەوتبێتەوە ئاوەوە. ۲- «کنـ.» جاری بوونی ئارەقە بە لەشی ئینساندا.: بەڕەکەمان هەڵخستووە لە دوێنێوە هەر ئاوە چۆڕەیەتی.
ئاگرەگڕە
[[ئاگر + ە ــ ئە/١ + گڕ + ە ــ ئە/ ١]]
«نتـ.» ئاگرێکە بە سووتەمەنێکی وەکوو «گوێنی» کرابێتەوە، کە هەر گڕی هەبێ و سکڵ نەخاتەوە. تێبــ. ــ مناڵان کاتێ ئاگرێکی وا دەکەنەوە بە دەوریدا هەڵدەسووڕێن و چەپڵە لێدەدەن و ئەم گۆرانییە دەڵێن: «... ئاگرە گڕەی خۆمانە...» * ئاورەگڕە.
ئیشاڕە(ت) کردن
[[عا. کو.]]
ئەڕڕە
«نا.» «جنو.» ئامرازێێکی دارتاشییە، لە ئاسن دروست دەکرێ، دەمێکی ددان ددانی هەیە، بۆ بڕینەوەی دار و تەختە و شتی تر بە کەڵک دێت، گەورە و پچووک و جۆر بە جۆرە. ٭مشار، هەڕە «بک.» بڕەک «تمـ: ژابا- ۴۵، کفـ- ۱۲۰»
باڕە
[[ند.]]
دەنگی مەڕ و بزن *باعە. بالە.
١- بارەپێمەڕە
[[بار + ئە + پێمەڕە]]
(نت.)، (مک.) ئەوەندە قۆڕ یا خۆڵە کە بە جارێک (پێمەڕە) هەڵیدەگرێ. چەند بارەپێمەڕە قوڕ دەو قووڵکەیە کەن با پڕبێتەوە.
٢- بارەپێمەڕە
[[بار + ئە + پێمەڕە]]
(نت.)، (مک.) بچێتە خوارەوە. قووڵکەیەک لە هۆو قولینچکە هەلقەنن دوو سێ بارەپێمەڕە قووڵ بێ.