تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆڕەبۆڕ
«نت.» 1- چەند بۆڕەی یەک له دوای یەک، بۆڕەی چەند پاتاڵ بەسەریەکەوه. «مج.» 2-دەنگی ناخۆش و ناسازی ئادەمیزاد:: ئەرێ ئەم کابرایه چ بۆڕه بۆڕێکیتی؟.
بەدڕەسەن
ست.» هەر گیاندارێکی ئەسڵ و نەسەبی باش نەبێ.* بەد ئەسڵ، بەد جسن، بەد جنس، بەد توخم، بەد نەژاد، بەدڕەتەوه، ناڕەسەن، نانەجیب.
ئاڵەفەڕەنگە
[ [= فەرەنسی: ئالافرانک ــ بە شێوەی فەرەنگی]]
«ستـ.» «مکـ.، کئێر.» ١- کەسێکی خۆی وەکوو فەڕەنگیان لێکردبێ، وەکوو ئەوان جل دە بەرکا و بژی و هەستان و ڕۆنیشتنی وەک ئەوان بێ. ٢- هەر شتێک یا کارێکی شێوەی فەڕەنگی هەبێ: جلی ئاڵە فەرەنگەی دەبەرکردووە. سەری ئاڵە فەرەنگە کردووە. * «کعر.» ئەلمۆدە. «کئێر.» فەڕەنگی مەعاف «= فەرەنگی مەئاب».
ئیشاڕەت
[[=عا.: ئیشارە]]
(نا.) کارێکە بێ قسە کردن مەبەستی پێ ئەدا دەکرێ. ((دەمێ تۆ نەینێی دەم وەبان دەم، خودا بیبڕێ ئیشاڕەت وەچەم)). بە ئیشاڕە تێمگەیاند کە قسە نەکا.
ئیڕەق بوون
(مست. لا.) ڕەپ بوونی ئاڵەتی نێرینەیی ئینسان و یەکسم. لێی ئیڕەق ببوو. * یەرق بوون.
ئیڕەقە
[[؟]]
(نا.) تم: ئاموور.
ئەشڕەفی
[[عا. کو.] ]
«نتـ.»، «کئێر.» ۱- پارەیێکی زێڕی دەوڵەتی ئێرانە ئی زەمانی قاجارەکان، لە کوردستان زیاتر بۆ خشڵی ژنان دەکار کراوە، سێ جۆرە: دە هەزاری «یەک تمەنی» مسقاڵێک زێڕ، پێنج هەزاری نیومسقاڵ زێڕ، دوو هەزاری، چارەگە مسقاڵێک. «هەرگا دیم هیلال ئەو ئەبرۆی سی وەنگ» «یەسیم ئەسرین، یە ئەشڕەفی ڕەنگ» «مەولەوی: مکبـ- ۲۴۷» ٭سووڕە شایی. ۲- ناوی گوڵێکی دەست چێنە، گوڵەکانی زەرد و خڕن وەک ئەشڕەفیی زێڕ دەچن. ۳- «هلـ.» گوڵەباغ، گوڵی گوڵاو. ۴- ناوە بۆ ئافرەت.
ئەماڕەت
[[=عا.: امارە]]
١- (نمس.) حوکمداری کردن، میرێتی کردن... دەوری ئەماڕەت لە کوردستان مێژووی تایبەتی هەیە. ٢- (نا.) ئەو مەڵبەندەی دەبەردەستی میرێک دایە، *میرنشین. ئەماڕەتی بۆتان، ئەماڕەتی سۆران.
باڕەباڕ
[[ند.]]
١- دەنگی یەک لە دوای یەکی ئاژاڵ. *باعەباع، باڵەباڵ. ٢- (مج.) قیژەقیژ و هەرای زۆری ئادەمیزاد. بە باڕەباڕ کابرایان لە ماڵی دەرهێنا و کوشتیان. هەر باڕەباڕی بوو کەس گوێی نەدەدایە.
باڕەش
[[با + ڕەش]]
(نت.)،(کعر.) تم: ڕەشەبا.
باڵۆڕەلێدان
(مست. مت.) بە شێوەی بالۆرە گۆرانی کوتن.
بنەڕەت
[[بن/6+3-ئه/2+ڕه‌ت]]
. «نت.» «مک.» 1- تم: بناخه. 2- ڕەگ و ڕیش ی دارانه.
بڕەبڕه
«بنت.» کەم کەمه، تۆزەتۆزە، نەختە نەخته، ورده ورده.
بڕەک
[[ بڕ «بڕین» +3-ئه‌/2+1-ئه‌ك3ب]]
«نت.»، «مک.» نێرەی بەراز، گۆڵه بەراز. * یەکانه خووگ. // مالۆس.
بەدرڕەووشتی
ست.» تم: بەدخوویی
بەدڕەتەو
[[به‌‌د/4+ڕه‌ته‌وه]]
ست.»، «سن.» تم: بەدڕە سەن.
بەدڕەفتار
ست.»، «مک.» کەسێکی شێوەی هەستان و دانیشتن و جووڵانەوەی دەگەڵ خەڵک باش نەبێ.
بەدڕەنگ
ست.» حاڵی هەر شتێکی ڕەنگی ناشیرن و تەڵخ بێ، هەر شتێکی ڕەنگی ئاودار نەبێ، هەرشتێکی ڕەنگەکانی مات و بێ بریسکه بێ.
بەرەڕەت
[[1_به‌ر/4+3_ئه/2+ڕه‌ت «ڕه‌تاندن» ]]
«نت.»، «سن.» چاڵێکه بۆ «نێچیر» هە ڵی دەکەنن و سەری داد پۆشنەوه، که نێچیریان هەڵستاند ڕاوی دەنێن و هەموو ڕێگایەکی لێ دەبڕنەوه ئەوه نەبێ که بۆ لای چاڵەکه دەچێ، ئەو جار له هەموو لایەکەوه دەیڕە تێنن تا وەسەر چاڵەکه دەپەرێ و تێدەکەوێ.
بەڕەڵا
«ست.»، «سن.» تم: بەڕەڵڵا.