تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو لەبەر دڵ ڕۆیین
١- دڵ دەخێڵەکەوە هاتن و لە حاڵی ڕشانەوەدا بوون. ٢- «کنـ.» برسێتی زۆر، زۆر برسی بوون.
ئاو ڕۆشنکەرە
[[ئاو+ڕۆشن+کەر+ئە]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئاو ڕوونکەرە.
ئاوی گەرم لە ژێر «لەبەر» ڕۆییشتن
«کنـ.» میز بە خۆدا کردن، میز دەبنەخۆ کردن. □ «سەری وەبن کڵاوی کەوتووه، ئاوی گەرمی لە ژێر دەڕوا»
ئەستێرەی ڕۆژێ
«نتـ.» ئەستێرەیێکە دەگەڵ سپێدە سەر لە ئاسۆ دەردێنێ. «چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ، سۆفیان پێی دەچنە نوێژێ» «فولکلۆر» ٭ئەستێرەی بەیان. ئەستێرەی سەرشان_ «نتـ.»، «تتـ.» شتێکە لە مەعدەنی زەرد یا سپی، لە شێوەی ئەستێرە دروست دەکرێ، ئەفسەرانی لەشکریی هەر دەوڵەتێک بەپێی گەورە و بچووکییان و بەو جۆرەی قانوونی وڵاتەکەیان دایناوە چەند دانەیێکی لەسەر شان یا جێگەی تریان دادەدروون.: ئەم ئەفسەرە سێ ئەستێرەی لەسەر شانە، بێ قەزابی خۆ ئەستێرەمان لەسەرشان دانادرووی «نامانکەی بە ئەفسەر» منەتی چمان بەسەرەوە دەکەی؟ئەستێرەی سیوەیل_ «نتـ.» ۱- یەکێکە لە ئەستێرە نەگەڕەکان، لە جەنگەی گەرم و کاتی گەییشتنی میوەجاتا هەڵدێ، زۆر بە ورشە و گرشەیە. تێبــ.ینی: ئەم ئەستێرەیە دوای نیوە شەو سەر لە ئاسۆی کوردستان دردێنێ و دەگەڵ ئەستێرەی بەیان کەمتر فەرقی دەکرێ بۆیە کورد ناویان ناوە «کاروان کوژە» ۲- «کنـ.» نایاب، کەم دیار، کەسێکی کەم ببیندرێ: خۆی لێ کردووینە ئەستێرەی سیوەیل. «عاشق بووم بە ڕووی ئەستێرەی سیوەیل» «شۆرێ کەوتبووە، دڵەکەی پڕمەیل» «پیرەمێرد- ۱۵۱»
ئاردوڕۆن
«نتـ.»، «سنـ.، سیمـ.» خواردەمەنییەکە کە لە «ئارد» و «ڕۆن» و کەمێ شەکر یا دۆشاو، دروستی دەکەن و دەیدەن بە ژنی زەییستان تاتینی بێتەوە بەر. * «مکـ.» میوانی.
ئاو لە ئاوەڕۆبڕان
«کنـ.» ١- ئیشک بوون و لە جاری بوون کەوتنی ئاو. ٢- کوێر بوونەوەی سەرچاوەی قازانج و سوودی کارێک، بڕانی خێروبێر.
ئاگڕۆکە
[[ئاگر + ئۆکە]]
«نتـ.» تمـ: ئاگرۆچکە.
باندڕۆڵ
[[فره نسی]]
«نا.»،«کئێر.» تیزماڵکه کاغەزێکی درێژۆکەیه، دێوێکی هەندێ نەخشی لەسە ر چاپ دەکرێ و دیوەکە ی دیکە شی چرێشی لێ دەدرێت، میقدارێک پاره «دە فلس، پێنج قران،....،....» ی لەسەر دەنووسن و به هەندێ شتەوه «پاکەتی جگەره، شوشەی ئارەق و....، تریاک،...» دەنووسێندرێ و نیشان دەدا کەدەوڵەت «ڕەسم» ی خۆی لەم شتە وەرگرتوه. تێبــ.- ئەم وشەیه له فرە نسی ڕا بۆ زمانی فارسی خوازراوەتەوه و لەم ڕێگایەشەوه هاتۆ ته زمانی کوردی و پاشان فەرهەنگستانی ئێران، له ساڵانی پێش شەڕی دووەمدا وشەی «نەوار چەسپ» ی بەرامبەر داناوه.* «کعر.» «عا.: مە کس، مە کووس.
باڕۆکە
[[باڕ + ئۆکە]]
(نت.) مریشکێکی هێشتا فەورە نەبووبێ، فڕووجێکی کەوتبیتە هێلکە کردن. ((... بووکە بە بارانی دەوێ، هێلکەی باڕۆکانی دەوێ)) (فۆلکلۆر).
باڕۆگ
[[با + ڕۆگ ؟]]
(نت.)، (مک.) شوێنێکە (با) زۆر بیگرێتەوە. تێبــ.- ڕێی دەچێتێ کەرتی (ڕۆگ)ی ئەم وشەیە یا (ڕۆگە) بێ یا لە (ڕۆشاندن) وەرگیرابێ.
بەربەڕۆچکه
[[1-به‌را «به‌ربه‌ر...» +ڕۆچ+كه «ئم:بچووكی» ]]
«نت.»، «مک.» پەنا دیوار یا هەر با پەنایەکی دیکه که زستانان هەتاوی تێ بکا. جا خەڵکی لێ کۆ دەبێتەوە و خۆیان لەبەر تاو گەرم دەکەنەوه، یا منداڵان یاری لێدەکەن. تێبــ.ینی: کەرتی «ڕۆچ» له زمانی پەهلەویدا بە «ڕۆژ» و تراوه و و هەروەکوو خۆی ماوەتەوه.
بەرڕۆژ
«نت.» تم: بەرتاو.
بەسەرداڕۆیشتن
«مست، مت.» سەرکۆنه کردن، سەرزەنشت کردن:: زۆری بەسەردا ڕۆیشتین بێ فایده بوو. *بەسەرداڕۆیین. به سەرداهاتن /2.
بەسەرداڕۆیین
«مست، مت.»، «مک.» تم: به سەردا ڕۆیشتن.
بەڕۆژووبوون
«مست. لا.» گرتنی ڕۆژوو بەو جوورەی ئیسلامەتی ڕێ و شوێنی بۆ دیاری کردووه.
ئاوەڕۆ
[[ئاو+ئە+ڕۆ]]
«نتـ.»، «مکـ.» ۱- باری ڕەوت و شۆڕ بوونەوەی ئاو لە ناچەیەکڕا بۆ ناوچەیەکی تر.: ئاوەڕۆی ناوشوان دەچێتەوە کەرکووک. ئاوەڕۆی مەیدان بەڵەک دێتەوە مەهابات. ئاوەڕۆی هەندێ شوێنی شارباژێر دەچتەوە سەردەشتێ. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە بۆ بەش کردنی مڵک و زەوی وزار و بڕینەوەی گێرە و کێشە لەسەر مڵکایەتیی جێگەیەک بەکاردێت، هەر جێیەکی ئاوەڕۆی جێگەیەکی تری بچێتەوە سەر، ئەگەر هیچ قەباڵە یا شاهیدێ لە گۆڕێ نەبێ کە مڵکی یەکێکی ترە، بە بەشێک لەو شوێنە دادەندرێ کە ئاوەڕۆی لێ دێتەوە سەر. ٭«سنـ.» ئاوژێر، «سیمـ.» ئاوەژێر. ۲-کونێکە لە دیواری خانووی گوند و شارەکانی کوردستان، ئاوی باران و چڵکاو کە لە ناو حەوشەدا کۆدەبێتەوە و پێیدا دەڕواتە دەر. تێبــ.ینی: ئێستا لە شارەکانی کوردستان زۆر کەم بووە یا هیچ نەماوە. ٭«سنـ.» ئاوڕێگە.
ئاڕۆ
[[ ئا + ڕو ]]
«بنتـ.»، «هو.» تمـ: ئیمڕۆ □ ئاڕوشیم سەرکۆی گڵکۆی تازەی لەیل جەدیدەم واران ئەسرینان چون سەیل «؟».
ئەمڕۆ
[[ئەم+ڕۆ=ڕۆژ]]
(نت. بنت.) تم: ئیمڕۆ.
ئەیەڕۆ
[[ئەی + ئە+ڕۆ]]
(ئم.) بۆ دەربڕینی داخ و کەسەری تێکەڵ بە سەر سوڕمانەوە. ((... ئەیەڕۆ ڕەشید! ئەوە چیت کرد، چۆن ئەو فێڵەت دۆزیەوە...)) (قزڵجی: پێکەنین-١٠٨). ئەیەڕۆ بابانت خرابێ چۆن لە ڕووت هەڵدێ قسەی وادەکەی. * ئەی ڕۆ.
بابەڕۆ
(شر.)، (مک.( تم: باوکەڕۆ.
باوکەڕۆ
[[٢-باوكه/١+ڕۆ]]
«شر.»،«کعر.» ١- شێوە ڕستەیەکە لە شین و شەپۆڕی کاتی باوک مردن یا خۆشەویستێکا بە کار دێت:: ئەی باوکە ڕۆ پسشتت شکاندم. ٢- «مج.» - له دەربڕینی خەم و خەفەتدا بەکاردێت. تێبــ.- وا تێدەگەم کە کەرتی «ڕۆ» ڕیشەی مەسدەری «ڕۆیین» و «ڕۆیشتن» بێ.*«مک.» بابەڕۆ.
١- ئیشکەڕۆ
[[ئیشکە + ڕۆ (ڕۆیین)]]
(ست.) وڵاغێکی بەرزە کە خێرا نەڕوا، گران بوڕوا و دەست و قاچی خراپ باوێژێ. خۆشڕەو.
٢- ئیشکەڕۆ
[[ئیشکە + ڕۆ= ڕووبار]]
(ست.) حاڵی ڕوووبارێکی هەندێ وەخت ئاوی پێدادێ و کاتێکیش وشکی دەکا.