تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باران بڕان
(نت.) ئەو مانگەیە ئیتر باران نابارێ، سێیەم مانگی بەهار *جۆزەردان.
به برینگ هەڵگەڕان
مست. مت.»، «مک.» باش دەبڕینەوه نەهاتنی خوری، ئەوەش لەبەر نەخۆشی یەکه، مەڕ لەوەختی بڕینەوەدا تووشی دێت. * بە برنگ ئەنگووتن، به برینگ کەوتن.
بڕان
«مست. لا.» 1- تەواو بوون. پەک کەوتن:: ڕادیۆکه قسەی دەکرد لەخۆڕا د ەنگی بڕا. کە وای پێگوت کابرا قسەی بڕا. 2-پەیدا بوونی برین/1 بە چەقۆ و...لەشوێنێکی لەش. لەت بوون، دووکەرت بوونی هەندێ شت:: تەلی تەلەفۆنەکەمان بڕابوو. ئەوه دەستت بەچی بڕاوه ؟
بەخێرگەڕان
مست. لا.» گۆڕانی کارێک یا ڕووداوێک که له سەرەتاوه چاو ەنواڕی چاکەی لێ نەکرێ، یا هەر لە خۆیەوه دیار بێ که خراپه، بەڵام کاتێ ئەنجامەکەی دەرد ەکەوێ ئاشکرا دەبێ که باش بووه.:: ئەو گرتنەی بۆ بەخێر گەڕا. * «مک.» وەخێر گە ڕان.
بەسەرەوەگەڕان
«مست.، مت.» 1- سەردان له کۆمەڵێ خەڵک که له چەند شوێنی دوور له یەکترین «بۆ هەر مە بەستێ بێ» .:: دەبڕۆ به سەر منداڵەکانەوه بگەڕێ مەبادا شتێکیان پێ بووبێ. 2- «مج.» مڵ و مۆ کردن، خۆ بەم و بەو بەخێو کردن.
بەش بڕان
«مست. لا.. فج.» بێ نسیب بوونی کەسێ له شتێ «ماددی، مەعنەوی» که به هیوا بووبێ پێی بگا و دەستی کەوێ.
دابڕان
[[ دا+ بڕان]]
«مست.لا.» جودابوونەوه، دوور کەوتنەوه.:: لەڕێگا خدرمان لێ دابڕا، دۆستی چاک قەت لێک دانابڕێن، ئەم حەوشەیان لەو خانوه دابڕیوه *بڕبوون.
لێبڕان
[[لێ «له‌+ی» +بڕان]]
«مست. لا.» 1- بڕیاردان، سوور بوون لەسەر کارێک:: جوامێر لێبڕابوو ئەو سەفەرە هەر بکا. پیاو لێ ببڕێ هەموو کارێک دەباتەسەر. 2- تەواو بوونی شتێک له شوێنێ یا له کەسێ.:: ئەو دێیه زەڵکاوی زۆره مەلاریای لێ نابڕێ. کورد خەباتکاری لێ نابڕی. چووینە ماڵێک «چا.» بخۆینەوه شەکر وچایان لێبڕابوو.