تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆن و به ڕامه
«نت.»، «کعر.» بۆنێکی لە شتێک هەڵدەستێ و به دەوروبەری خۆیدا بڵاو دەبێتەوه: بەیانی چوونیه باغی مکایلی بۆن و بەرامەی گوڵان بە دەمار دەڕۆییی. بۆن و بە رامەی پڵاوی سەدری هەموو کووچە و کۆڵانی پڕ کردووه.*«مک.» بۆن و بەرام. «سن.» بۆ بەرامه، بەرامە. تێبــ.ینی: آ» لەم وشەیەشدا مەبەست له کەرتی «بۆن» وەکوو «بەئۆزه» ی ئاوێستایی هەر بۆنی خۆشه. ب» کەرتی «بەرامه» بەڕای من له پێشدا «ڤەراما» بوبێ که له «ڤەر» ی پەهلەوی بە مانای (بۆ لای سەرەوە) و (ئامای) ئێستای هەورامی بە مانای (هات) پێکهاتووه و مانای وشەکه بەتێکڕاییی دەبێته: بۆنێکی له شتێک بۆ لای سەرەوه دێت. بۆنێکی له شتێ هەڵدەستێ.
ئئیحتیڕامی خۆ ڕاگرتن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١-ڕەفتار کردنی کەسێ بەجۆرێ کە خەڵک قەدری بزانن و حورمەتی بگرن. ٢- (کن.) بێ ئەدەب نەبوون. با ئیحتڕامی خۆی ڕاگرتبا و هێندەی قسەی زیادی نەکردبا تا وای بەسەر نەهاتبا.
ئیحتیڕام
[[_عا.: احترام]]
ئیحتیڕام گرترن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) قەدر گرتن، ڕێز لێنان، حورمەت گرتن، قەدر زانین، بە گەورە زانینی کەسێک و بە ئەدەبەوە دەگەڵی ڕەفتار کردن.
ئیحڕام
[[=عا.: احرام]]
(نا.)، (مج.) دوو پارچە قوماشی سپی نەدرواوە، موسوڵمانان لە وەختی حەجدا یەکێکیان لە ناو قەدی خۆیان گرێ دەدەن و لە ناوک بەرەژێریانی پێ دادەپۆشن، ئەوەی دیکەش بە شانیاندا دەدەن.
ئیحڕام بەستن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) دەبەر کردنی ئەو جلکانەی شەریعەتی ئیسلام بۆ حەج دایناوە. تێبــ.- پاش دەبەرکردنیان، هەندێ کار هەیە (سەرتاشین، نینۆک کردن،...) لە حاجیان حەرام دەبێ و نابێ بیکەن.