تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرۆچکە
[[ئاگر + ئووچکە]]
«نتـ.» ئاگری پچووک، ئاگرێکی مناڵان بە پووش و پەڵاش و چڕوچیلکە دەیکەنەوە. * ئاگرۆکە، ئاورۆچکە.
ئووچکە
«پبـ.» بە دوای «ناو» ەوە دەلکێ و بچووک بوونەوەی پێشان دەدا: جووچکە، خانووچکە، قاپووچکە.
ئەمەندووچکە
[[ئەمەند+ ئووچکە]]
(بنت.) میقدارێکی کەمتر لە ئەمەندووکەی پێ دیاری دەکرێ. *ئەمەندووسکە، ئەوەندووسکە.
ئەنگوچکە سۆرانی
[[ئەنگوچک + ئە +سۆرانی]]
(نت.) تم: ئەنگوچک.
بچکۆلانه
[[بچكۆلە+٢-ئان/٧ + ٥-ئە/٢]]
«ست.»، «مک» تم: بچووک. «بێنە ماچت کەم دەم بچکۆلانە» .
بچکۆله
[[بچک=ئۆلە]]
بەربەڕۆچکه
[[1-به‌را «به‌ربه‌ر...» +ڕۆچ+كه «ئم:بچووكی» ]]
«نت.»، «مک.» پەنا دیوار یا هەر با پەنایەکی دیکه که زستانان هەتاوی تێ بکا. جا خەڵکی لێ کۆ دەبێتەوە و خۆیان لەبەر تاو گەرم دەکەنەوه، یا منداڵان یاری لێدەکەن. تێبــ.ینی: کەرتی «ڕۆچ» له زمانی پەهلەویدا بە «ڕۆژ» و تراوه و و هەروەکوو خۆی ماوەتەوه.
بەچکه
[[ به‌چ+كه]]
نت.» 1- تم: بەچە /1و 2. 2- جوجەڵەی باڵنده و بچووکی هێندێ گیانداران.:: بەچکه چۆلەکه، بەچکه سەگ، بەچکه گورگ.* بێچوو.
بنچک
[[؟]]
«نت.»، «سن.» داری بێ بەر کە زۆر کە م بەرز دبێتەوه و بۆ سووتاندن و... کەڵکی لێ وەردەگیرێ * «مک.» بنچک. «سن.» متک. «سیم.، سن.» دەوەن.
ئەنگوچک
[[؟]]
(نت.)، (مک.) پارچە قوماشێکی سێ سووچی درێژۆکەیە، بە قۆڵی کراسی پیاوانە و ژنانەی کوردییەوە دادەدروێ، بۆ پیچانی سەردەست بەکاردێت. * ئەنگوچکە سۆرانی، فەقێیانە، قۆچکە، قۆچکە سۆرانی، لەوەندی. تێبــ.- زەمانی قەدیم کە شەڕی تەن بە تەن باو بووە پیاوانی زۆر ئازا ئەنگوچکی کراسەکانیان ( چ بە سواری چ بە پیادەیی) تێک گرێداوە و بەر بوونە گیانی یەکتر، ئەمە نیشانەی ئەوە بووە کە تایەکیان نەکوژرێ دەست لێک هەڵ نەگرن. هس.: ئەنجامە.
بۆچک
«ست.»، «سن.، جن.» تم: بچووک