تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرچنه
[[4-به‌ر/1+چن «چنین» + 5- ئه/1]]
«نت.» سەوەتەێکی بچکۆلەیه بەشکڵی «هەڕەم» له بنەوه باریکه و هەتا دێ بەرینتر دەبێ، زیاتر بۆ چنینەوەی میوە لە درەخت بەکاردێت تا پاشان بکرێته سەبەتەی گەوره.:: بەرچنەیەک ترێی «خەمزە» مان بۆ هاتووه، کوڕینه یەکێکتان بچێته «ئۆمەرە گەدە» لای کاک جەلالی حەمەی سەعید بەرچنەیێ هەنجیر بێنن، تێبــ.ینی: لەوانەشە لەباتی [4- بەر/1]ی ئەم وشەیه [ 1- بەر/3] بێ ئەو کاتە ماناکەی دەبێته «پێش چنه» .
بەچنگ
ست.» 1- پیاوێکی که بۆ پەیدا کردنی بژیوی خۆی ماندوو بوون نەزانێ، وەکوو دەڵێن له بەردی ڕەق نان پەیدا دەکا ٢ کۆڵ نەدەر
ئارەخچن
«نتـ.» تمـ: ئارەقچن
ئارەقچن
[[ ١- ئارەق + چن «چنین» ]]
«نتـ.» کڵاوێکە لە پارچە و قوماش دەیدروون یا لە بەن و دەزوو دەچنرێ و دەکرێتە سەر، هەر تەپڵە سەر دادەپۆشێ. * ئارەخچن، تەقیلە.