تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئافتاب پەڕ
[[ ئافتاب + په‌ڕ «په‌ڕین = دوورکه‌وتنه‌وه‌» ]، [فـر. کو. ]]
«نتـ.» رۆژاوا، تاو پەڕ. □ «تا وەخت غورووب وادەی ئافتاب پەڕ» «پەڕان تەر جە نەخش، پەڕ داڵ گوڵ زەڕ» «خانا - ١٩٤»
ئاوپەڕێن
«ستـ.»، «مکـ.» حاڵی زەویێکی کە داشتنی ناڕەحەت بێ، بە زەحمەت ئاو بدرێ. ٭دژاو.
باپەڕبوون
[[با + پەڕ + بوون]]
(مست. لا.) حاڵەتێکی نەخۆشی سەرما بوونە پاش ئەەوەی مرۆڤ ئارەق دەکاتەوە و هەوا لێی دەدا ئارەقەکەی سارد دەبیتەوە و لەرزی لێدێ.
بەرزپەڕین
«مست.< لا.»، «کعر.» تم: بەرز فڕین.
ئافتاوپەڕ
«نتـ.» تمـ: ئافتاب پەڕ. □ «چۆگە هەم خەرگەی خوسرەوی گوڵ زەڕ» «کردشان وە پا وەخت ئافتاپ پەڕ» «خانا - ١٨٨»
ئاوپەڕ
[[ئاو+پەڕ «پەڕاندن» ] ]
«نتـ.»، «سیمـ.» تۆپە دارێکە، ناوەڕاستەکەی کون دەکرێ و دەکوترێتە زارکی لای خوارەوەی دۆڵاش، بۆ ئەوەی تەنگی بکاتەوە و ئاو لە کونەکەیڕا، بە تەووژمتر لە پەڕە بدات و خێراتر بیسووڕێنێتەوە. ئاشێکی ئاوی زۆر بێ پێویستی بەم ئامرازە نییە. ٭زمبوورە.