تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابنە پێچ
(نت.)، (مک.) گیایەکی بۆنخۆشی لاسک سەوزی باریکی گەڵا وردی بەهارییە، گوڵی سپییە و لە ناوەڕاستیا تۆزێ زەرد و بۆنی خۆشە، بۆ هەندێ داودەرمان بەکاردێت، زیاتر گوڵەکەی ئیشک دەکرێ، وەکوو (چا) دەمی دەکەن و دەیخۆنەوە یارمەتی (هەزم) دەدا و ئەگەر خەست بێ، بۆ (ڕەوانی) باشە. * بابوونە.
بابۆڵە پێچ
(نت.)، (سن.) تیزماڵکە پەڕۆیەکە منداڵی ساوای پێ دەپێچنەوە.
بابۆڵە پێچ کردن
(معت. مت.)، (سن.) پێچانەوەی منداڵی ساوا بە شکڵی مەلۆتکە.
باوەڕ پێکردن
«مست،. مت.» ١-قسەی کەسێ بەراست زانین و هەرچی بیڵێ بە حەقیقەت دانان. ٢- قبووڵ کردنی قسه، خه بەر،... و بە ڕاست دانانی. *باوەر پێ بوون، بڕواپێکردن.
باڕووت پێژ
[[باڕووت + پێژ (پێژتن)]]
(سفا.)، (بک.) ئەو کەسەی باڕووت دروست دەکا. تێبــ.- لە لەهجەی ناوەندی و بن لەهجەکانیدا هاوتای ئەم وشەیەم نیبیستووە.
بایەیەخ پێدان
«مست.، لا.» تم: ئەهەمیەت پێدان.
برین پێچان
«مست. مت.»، «تت.» خاوێن کردنەوە و برژاندنەوه دەرمان کردنی برینان.(عا) تضمید.
برەو پێدان
«مست.، مت.»، «سیه.» .» 1- وەڕەواج خستنی کاڵایەک. 2- گەرم کردنی بازار، وەڕمێن خستن و لەکەسادی ڕزگار کردنی بازاڕ. 3- وەگەڕ خستنی کەسێ، ڕێز وحورمەت بۆ کەسێ ساز کردن *«مک.» وەبرەخستن.
بلوێر پێچ
[[2-بلوێر_+پێچ «پێچان» ]]
«نت.»، «مک.» پارچه «پەڕۆ» یەکه له لێواری «بلوێر» ی د ەیپێچن تا ناوگەڵی منداڵ ئازار نەدات.
بنه پێت
«نت.»، «مک.» تم: بنخەرمان.
بوختان پێکردن
«مست. مت.» بە ناڕاست قسەیەک یا کارێک دانه پاڵ کەسێ.:؛بوختانی پێدەکەن. بۆختانی پێ کرد گوتی هەزار تمەنم قەرزداره.
بڕوا پێکردن
«نا.»، «مک.» تم: باوەرپێکردن.
بۆق پێوەنان
«مست. مت.» پاڵ پێوەنان.
بەتر پێرێ
[[به‌تر+پێرێ]]
نت. بنت.» تم: بەسەرپێرێ. تێبــ.ینی: من وای بۆ دەچم که «بەسر» له «بەتر = بەرتر» بە مانای پێش تر کەوتبێتەوه و ئێستاکێ بە تەواوی برەوی سەندووه و له مەڵبەندەکانی لەهجەی ناوەندی زمانی کوردی ئەوانەی «بەتر» به کاردێنن زۆر نین، بەڵام لە لەهجەی باکووریدا وەکوو خۆی ما وه.:: بەترپێر، بەتر پێرار «تم: کف. - ل 88/89و ژابا، ل- 87» و له مەڵبەندی گەرمیانی کوردستانی عێڕاق «بەستر پێرێ، بەستر پێرار» یش دەوێژرێت.
بەرگ پێداگرتن
«مست.، مت.» داپۆشینی لێفه و هەرچی وەکوو لێفه بێ، بە «بەرگ/3» * «سیم.» بەرگ پیاگرتن.
بەزەیی پێداهاتنەوه
«مست. لا.» هەست به هاوردەردی کردن،ناڕەحەت بوون بە ئێش و ئازار و گرفتاری کەسێک. کافر بەزەیی پێدا دێتەوە. * زگ پێ سووتان.
بەقا پێکردن
[[عا.، کو.]]
«مست.مت.» تم: باو ەر پێکردن.
بەلەک پێچ
[[2-به‌له‌ك+پێچ «پێچان» ]]
«نت،» «مک» شتێکه وەکوو کەژوو، پان تر و تەنکتر بۆ گورج و گۆڵی لە بەلەکی دەهاڵێنن. تێبــ.ینی: لە قولاپەی پێ ڕا دەست به ڵێهاڵاندنی دەکا و لای خوارەوەی هەر قەدێکی بەرەو ژوورتر تۆزێک دەکەوێته لای سەر ەو ەی قەدی بەرەژێرتر له خۆی، تا د ەگاته نیزیکی ئەژنۆ دەبڕێتەوه لاسکێکی درێژووکەی پێوه.... یه پێی قایم دەکەن لەباتی ئەوەی بە تایبەتی بچین لە تیزماڵکه قوماشیشی بەکاردێنن.
بەڵغەم پێدانەدان
«کن،» بۆ بە پیاو نەزانین و بە هیچ و پووچ زانینی کەسێک.::یەکێکی وایه بی بینی بە ڵغەمی پێدانادەی.
بەیعەت پێکردن
«مست.، لا.»، ڕازی بوون به سەرۆکایەتی کەسێ و جڵە وی کاروباری خۆی تەسلیم کردن. هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات بە شێوەی ئیسلامەتی. تێبــ.ینی: تەگبیر و ڕاوێژ دەکەن تا ڕایان دێته سەر یەکێک بیکەن بە خەلیفه. ئەوجار یەکە یەکه هەڵدەستن و دەستی ئەو کەسه دەگرن و دەڵێن: بەیعەتم پێکردی. ب» خوالێخۆشبوو قازی مەحەممە دی شەهید سەرەڕای ئەوە که به شێوەیەکی گشتی و ئەمڕۆیی بۆ پێشەوا و سەرۆکایەتی حکومەتی میللی کوردستان هەڵبژێردرابوو، تا ماوەیەکیش هەرکەس بۆ دیتنی دەچوو داوای لێدەکرد «بەعەتی پێبکا» و دەیگوت تا سەرۆکایە تیەکەی شێوەی شەرعی و ئیسلامەتی وەربگری.