تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو خواردنەوە
«مستـ. لا.» ۱-خواردنەوەی ئاو بۆ شکاندنی تینوایەتی. ۲- «کنـ.» کاری هاسان و بێ ئەرک.: جا ئەوە چییە؟ هەر ئاو خواردنەوەیە. پیاو کوشتن و ئاوخواردنەوەی لە لا وەک یەکە. چ پیاو بکووژن و چ ئاو بخۆنەوە.
ئاو دانەوە
«مستـ. لا.» جیا بوونەوەی ئاوێ کە لە هەندێ شتدا هەیە و کۆبوونەوەی لە دەفرەکەی شتەکەی تێدایە.: ماستی مانگا ئاو دەداتەوە.
ئاو لێ «لەکارێ» نەخواردنەوە
«کنـ.» دەست نەگێڕانەوە و خۆ نەپاراستن لە کردنی کارێک: تۆ بڵەی دەست بەسەر پووڵەکانیدا بگر ێ؟ ئەرێ وەڵڵا ئاوی لێ ناخواتەوە.
ئاو هاتنەوە
«مستـ. لا.»، «کنـ.» هاتنە دەری «مەنی» لە ئامرازی نێرینەیی ئادەمیزاد و هەندێ گیاندارانی تر، لە کاتی جووت بوونی نێرینە و مێیینەیان یا بە هەر شێوەیەکی دیکە. ٭ڕەحەت بوون. «ئەسپە ڕەش هەر ئاوی هاتەوە گیانی دەرچوو»
ئاو هێنانەوە
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» بە دەست یا هەر جۆرێکی تر ڕەحەت کردن.
ئاو گرتنەوە
«مستـ. متـ.» بەری جاری بوونی ئاو گرتن، پاش ئەوەی کە بەردرابێتەوە بۆ سەر شوێنێک.
ئاوا کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ١- ئاوا کردن/١.
ئاور کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگر کردنەوە.
ئاوڕ دانەوە
«مستـ. لا.» بە خێرایی سەر بۆ لای تەنیشت یا پشتی خۆ، وەرچەرخاندن و تەماشا کردن.: تا ئاوڕم دایەوە خۆی ون کرد. بە لاماندا تێپەڕی هەر ئاوڕیشی نەدایەوە.
ئاوڕ لێدانەوە
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» ۱-چاودێری کردنی کەسێ، بە تەنگ کەسێکەوە بوون: ۲-بە لوتف بوون لەگەڵ کەسێ ٭ئاوڕ وێدان.
ئاوی بێ لغاو خواردنەوە
«کنـ.» کاران بە ئارەزووی دڵی خۆکردن و گوێ نەدانە هیچ کەس و هێچ شتێ.: وادیارە ئاوی بە لغاوی خواردۆتەوه، وەڵڵا بەسەریەوە ناچێ.
ئاوەدان بوونەوە
«مستـ. لا.» سەرلەنوێ کۆبوونەوە و نیشتەجێ بوونی خەڵک لە شوێنی کۆنەدی یا کۆنە شارێک: ئەم دێیە کوێڕا وا زوو ئاوەدان بۆوە. بابل پاش خاپوور بوونی ئیتر ئاوەدان نەبۆتەوە.
ئاوەدان کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱- سەر لە نوێ بنیات نانەوەی شار یا دێیەک، کە ماوەیەک وێران و چۆل بووبێ. ۲-خانوو دروست کردن و کۆ کردنەوە و نیشتەجێ کردنی خەڵک لە شوێنێک و کردنی بە گوند یا شار.: «سەڵماس» لە شوێنی «کۆنەشار» ئاوەدان کراوەتەوە کە بوولەرزە وێرانی کرد. «مووسڵ» لە نیزیک کاولەکانی «نەینەوا» ئاوەدان کراوەتەوە. «مەهابات» بداغ سوڵتان ئاوەدانی کردۆتەوە. و خەریکن «بابل» ئاوەدان دەکەنەوە.
ئاوەژوو کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱-هەڵگێرانەوەی شتێک لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر. ۲-بەر و پشت کردنی جلک و پۆشتەنی: لە کوردەواری کە سەگ بلوورێنێ لینگە کەوشێک ئاوەژوو دەکەنەوە. ٭ئاوەژوو کردن.
ئاژاوە
[[ ؟ ]]
«نا.» ١- حاڵەتی شێواوی و پشێوی شار یا وڵاتێک کە هەر کەسە بۆ خۆی حیساب بێ و هەرچی ویستی بیکا، بێ ئەوەی گوێ بداتە قانوون. ٢- هەرا و هوریا و بەگژ یەکا چوونی مناڵان لە ماڵێکدا. ٣- بە گژ یەکا چوونی خەڵکی شوێنێکی دیاری «بازاڕ، ماڵ...». ٤- بەر بە شۆیی و فیتنە و ئاشوب بە گشتی. * ئاژاوڵە، ئاشوب، پشێونە، پشێوی.
ئاژاوە تێخستن
«مستـ. متـ.» سازکردنی هەرا و هوریا و بەربەشۆیی لە چێگەیەک: ئەم گەڕەکە چەند ئارام و خٶش بوو، ئەم سەرسەرییانە ئەژاوەیان تێخستووە.
ئاژاوە خستنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاژاوەگێڕان.
ئاژاوە گێڕ
[ [ئاژاوە + گێڕ «گێڕان» ] ]
«نفا.» ئەو کەسەی هەرا دەنێتەوە، ئەوەی وڵات دەشێوێنێ * ئاژاوەچی، ئاشووبگێڕ.
ئاژاوەنانەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاژاوەگێڕان.