تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوەشێن
[[٣-با/١+وه‌شێن «وه‌شاندن» ]]
«نت.» ئامرازێکە بەهێزی دە ست یا هەر هێزێکی تر بەم لاو لای خۆیدا دەجوڵێندرێ، ئەویش هە وای دەور و پشتی خۆی دەجوڵێنێ و فێنکی دەکا. تێبــ.- ساد ترین جۆری پارچە مقەبایەکە، بە دەست به ڕاست و چەپا د یجووڵێنن، جۆرێکی دیکەی هەیه لە پووشی خورما دەیچنن و دەسکێکی ڕێ دەخەن، بەڵام ئێستا باوەشێنی کارەبایی پەیدا بووه، جاران حەسیر یاشتێکی تری لەم بابەتەیان به میچی خانۆ وه هەڵداوەسی و پە تێکیان تێدەخست کەسێک دەیجووڵاند *«سن.» باڕووشە. پانکه.
باوەڕی
«حمس» ١- ئەنجامی باوەڕ کردن. ٢- تم: باو ەڕ.
باوەژن
[[١-باو+٣-ئه/٢+ژن]]
«نت.»،«کعر.»، «کعر.، سن.» .» ژنی دووەمی هەر پیاوێ بە نیسبەتی منداڵەکانی لە ژنی یەکەمی. ژنانی پیاوێ کە لە ژنێک زیاتری هە بێ، بە نیسبەت منداڵەکانی لە ژنەکانی دیکەی *زڕدایک//باوەپیاڕە.
باوەگۆ
[[باو/+٣-ئه/٢+گۆ «گۆتن» ]]
«بنت.»، «هل.» لە نێوەراستی قسەی کەسێکا، قسەیەک کردن بە نیازی بەڕاست زانینی قسەکەی یا زیاتر ڕوون کردنەوەی. «عا.» تەعلیق.
باوەگێژه
[[ باوه «بابه» +گێژ+٥-ئه/١]]
«نت.»، «مک.» یاری منداڵانه لە کوردەواریدا. تێبــ.- هەردوو دەستیان بەولاولادا به «افقی» ڕادەگرن و بە دەوری خۆیاندا دەسووڕێنەوه و د ەڵێن: «باوە گێژه گێژم مەکه، گێژت ناکەم» هەرکەسێ درەنگتر گێژبێ یاری دەباتەوه * باوە خوله، باوه خولێ. «سن.» مامە گێجێ.
باوەڵ
[[؟]]
«س.»، «مک.» حاڵی بزن یا مەڕێ کە تووشی نەخۆشی «باوەڵی» بووبێ.
بۆن پێوەکردن
«مست. مت.» 1- تم: بۆن کردن/٣. 2- شتێک له لووتی خۆ نزیک کردنەوه، لەبەر ئەوەی کە بۆنێکی خۆشی لێدێ. شەمامەیێکی بەدەستەوه بوو خێرا خێرا بۆنی پێوه دەکرد. 3- «کن.» دانانی شتێک بۆ کەڵک لێ وەرگرتنی:: ئەوه ئەو باقلاوەتان بۆچی داناوه بۆنی پێوه دەکەن ؟
بەتەنگەوەبوون
[[به/8+ته‌‌نگ+3-ئه‌وه/1]]
مست. لا.» خەم لەشتی خواردن. ئیهتمام بە کار و مەسەلەیێ یا کەسێ دان. دەربەست بوون.:: خۆی دەرباز دەکا به تەنگەوه مەبن. ئەوه چییه هێنده بۆی بە تەنگەوەن.
دەباوەش گرتن
«مست. مت.» د ەست دە ناو قەد یا سەروتری کەسێ وەرهێنان تێبــ.- ئە مەیان بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستیه بەرامبەر کەسێ و زیاتر لە نێوان دڵداران و دوو دۆستیش کە دەمێک بێ یەکتریان نەدیتبێ، باوە و ڕوودەدا.
ئافتاوەدار
[[ ئافتاوه‌+ دار ]]
«نتـ.» خزمەتکارێکی لە دیوەخانی میران و ئاغایان و دەربارەی پاتشایان، بۆ هەڵگرتنی ئافتاوە و ئاو بە دەستی خەڵکدا کردن، تەرخان کرابوو. □ «من کەمتر کەنیز پەرەستار تۆم» «من ئافتاوەدار، خزمەتکار تۆم» «خانا - ٢١٩»
ئاو بەرەوەدان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاو بەردانەوە.
ئاو لە ئاوەڕۆبڕان
«کنـ.» ١- ئیشک بوون و لە جاری بوون کەوتنی ئاو. ٢- کوێر بوونەوەی سەرچاوەی قازانج و سوودی کارێک، بڕانی خێروبێر.
ئاوەخانە
[[ئاو+ئە+خانە]]
«نتـ.»، «مکـ.» قوتویەکی تەنەکەیە بە ژێر بێشکەی منداڵەوە هەڵداوەسرێ و بلوێری دێتە ناو، کە مناڵەکە میزی کرد بە بلوێردا دێتە ناو ئەو قوتوە.
ئاوەخۆرە
[[ئاو+ئە+خۆر «خواردن» +ئە]]
«نتـ.» ۱-مەغزی دار و درەخت، کە لە ناوەڕاستیدایە و پاش توێکڵ و بەشە سەختەکەی دێت، هەر لە جسنی دارە بەڵام تۆزێ فشەڵە، ئیشی ئەوەیە ئاوێکی ڕەگ و ڕیشەی درەخت لە زەوی وەری دەگرن ئەویش هەڵی دەمژێ و لق و پۆپی دارەکەی پێ تێراو دەکا. ۲-ئەو لوولە قەفقەفەیە کە خواردن و خواردنەوەی لە ناو دەمڕا پێدا دەچێتە ناو ورگی گیاندارانەوە. ٭سوورێچکە، سوورێنە، قوڕگ. گەروو. ۳-جۆرێک ڕاوەکەوە، ڕاوکەو لەو کاتەدا کە بۆ ئاوخواردنەوە دێتە سەرکانی. «هو.» ئاوە وەرە. ڕاوە سەر کانی.
ئاوەدان
[[پهـ: ئاپاتان]]
«ستـ.» ۱_حاڵێ شوێن و جێگەیەک، کە بۆ دانیشتنی خەڵک و نیشتەجێ بوونیان تەرخان کرابێ و چۆل نەبێ.: ئەم دێییە ئاوەدانە «خەڵکی لێیە، چۆل نییە». وەک ئاوەدان نەبێ وایە «دیارە خەڵکەکەی ڕۆییشتوون، چۆلیان کردووە». ماڵتان ئاوەدان بێ «هەمیشە خەڵکی تێدابێ، ڕەچەڵەکتان نەبڕێتەوە». ۱- «مجـ.» زۆر لە شوێنێ، قەڵەباڵغی، ا» کۆبوونەوەی خەڵکی: ئەم ڕەمەزانە مزگەوت ئاوەدان بوون «خەڵک هاتووچۆیان دەکرد» چاخانەکە ئیمشەو ئاوەدانە. ب» زۆرزانی، بە تایبەتی بەو کەسانە دەگوترێ کە پێیانەوە دیار نەبێ کە شتێک بزانن یا لە شتێ بزانن: وای مەبینە! لە دڵی خۆیدا ئاوەدانە «زۆر دەزانێ». ٭۱_ئاوا/۱. ۱_ئاوان.
ئاوەدان بوونەوە
«مستـ. لا.» سەرلەنوێ کۆبوونەوە و نیشتەجێ بوونی خەڵک لە شوێنی کۆنەدی یا کۆنە شارێک: ئەم دێیە کوێڕا وا زوو ئاوەدان بۆوە. بابل پاش خاپوور بوونی ئیتر ئاوەدان نەبۆتەوە.
ئاوەدان کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱- سەر لە نوێ بنیات نانەوەی شار یا دێیەک، کە ماوەیەک وێران و چۆل بووبێ. ۲-خانوو دروست کردن و کۆ کردنەوە و نیشتەجێ کردنی خەڵک لە شوێنێک و کردنی بە گوند یا شار.: «سەڵماس» لە شوێنی «کۆنەشار» ئاوەدان کراوەتەوە کە بوولەرزە وێرانی کرد. «مووسڵ» لە نیزیک کاولەکانی «نەینەوا» ئاوەدان کراوەتەوە. «مەهابات» بداغ سوڵتان ئاوەدانی کردۆتەوە. و خەریکن «بابل» ئاوەدان دەکەنەوە.
ئاوەدانی
[[ئاوەدان+ئی]]
۱-چێگەیەک خەڵکی زۆر تێیدا نیشتە جێ بێ «شار، دێ،...» «زۆری کردە چۆلی و پشتی دە ئاوەدانیان کرد». ۲- «مجـ.» قەرەباڵغی، کۆبوونەوەی خەڵکی زۆر لە شوێنێ# «هەی داد، هەی بێداد، ئەی ئاوەدانی+قەبرم بۆ بکەنن، لە ڕێگەی، کانی» «فۆلکلۆر». ۳- «حمسـ.» جێگەی ئاوەدان، شوێنێ کە وێران نەبێ. //چۆلی، وێرانی.
ئاوەدز
[[ئاو+ئە+دز]]
«نتـ. سنـ.»، «مکـ.» برینێکی ئاوی تێچووبێ و وەبنی دابێ. ٭ «سنـ.» ئاوجز. «سیمـ.» ئاودز/۲.
ئاوەدز بوون
«مستـ. لا.» ئاو تێچوون و ئاوسانی برینان: دەستت تەڕ نەکەی دەنا برینەکەت ئاوەدز دەبێ. ٭ئاوەدز کردن.