تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوەڕی
«حمس» ١- ئەنجامی باوەڕ کردن. ٢- تم: باو ەڕ.
ئاو لە ئاوەڕۆبڕان
«کنـ.» ١- ئیشک بوون و لە جاری بوون کەوتنی ئاو. ٢- کوێر بوونەوەی سەرچاوەی قازانج و سوودی کارێک، بڕانی خێروبێر.
ئاوەڕووت
«نمسـ.» تمـ: ئاوەڕووت کردن.
ئاوەڕووت کردن
[[ئاو+ئە+ڕووت+کردن]]
«مستـ. متـ.» داڕنینی تووک و پەڕی ئەو پەلەوەرانەی گۆشتیان دەخورێ. تێبــ.ینی: پاش کوشتنەوەیان، دە ئاوی لە کوڵیان هەڵدەکێشن و بە دەست پەڕەکانیان دەڕننەوە.: هەر دەست بە جێ مریشکێکی کوشتەوە و ئاوەڕووتی کرد و سووری کردەوە. تا دێینەوە قەلەکەت ئاوەڕووت نەکردبێ خوداهاوار!
ئاوەڕۆ
[[ئاو+ئە+ڕۆ]]
«نتـ.»، «مکـ.» ۱- باری ڕەوت و شۆڕ بوونەوەی ئاو لە ناچەیەکڕا بۆ ناوچەیەکی تر.: ئاوەڕۆی ناوشوان دەچێتەوە کەرکووک. ئاوەڕۆی مەیدان بەڵەک دێتەوە مەهابات. ئاوەڕۆی هەندێ شوێنی شارباژێر دەچتەوە سەردەشتێ. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە بۆ بەش کردنی مڵک و زەوی وزار و بڕینەوەی گێرە و کێشە لەسەر مڵکایەتیی جێگەیەک بەکاردێت، هەر جێیەکی ئاوەڕۆی جێگەیەکی تری بچێتەوە سەر، ئەگەر هیچ قەباڵە یا شاهیدێ لە گۆڕێ نەبێ کە مڵکی یەکێکی ترە، بە بەشێک لەو شوێنە دادەندرێ کە ئاوەڕۆی لێ دێتەوە سەر. ٭«سنـ.» ئاوژێر، «سیمـ.» ئاوەژێر. ۲-کونێکە لە دیواری خانووی گوند و شارەکانی کوردستان، ئاوی باران و چڵکاو کە لە ناو حەوشەدا کۆدەبێتەوە و پێیدا دەڕواتە دەر. تێبــ.ینی: ئێستا لە شارەکانی کوردستان زۆر کەم بووە یا هیچ نەماوە. ٭«سنـ.» ئاوڕێگە.
ئاوەڕێس
[[ئاو+ئە+ڕیس «ڕستن» ] ]
«نتـ.» جۆرێکە لە جۆرەکانی ڕستنی خوری لە کوردەواری، بە دانستە زۆر باریک و لووس بۆ «کر» ی تایبەتی دەیڕێسن و لە کاتی ڕستنیدا پێش ئەوەی بە تەواوی بایان دابێ، ناوبەناو دەستێکی تەڕی پێدا دێنن. هس.: ئاوریشم.
ئاوەڕێژ
[[ئاو+ئە+ڕێژ «ڕشتن» ]]
«نتـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاوەڕۆ/۱.
باوەڕکردن
«مست.لا.» ١- بە ڕاست زانین:: باو ەڕ ناکەم ئە م ئیشه وابێ چونکووو ئەم پیاوه درۆزنه ٢- تەقدیرکردن، دوودڵ بوون لەڕوودان یا نەدانی کارێک:: باوەڕ ناکەم هێشتا هاتبێتەوه ماڵێ ٣-دانان، به خەیاڵدا هاتن.:: قەت باوەڕم نەدەکرد ئەم کابرایه وابێ زۆر بە زیرەکەم دەزانی. *بڕوا کردن.
باوەڕگومان
«نت.» کەسێکه دەربارەی کارێ یا مەسەلە لەیەک لەنێوان شک و یەقیندابێ ڕاستی کار یا مەسەلەکەی بۆ ڕوون نەبووبێتەوه * دوودڵ. «عا.» متردد، متشکک.
بەختی وەک سەگ دەوەڕێ
کن.» هەر کارێکی دەستی بداتێ سەردەکەوێ.
باوەڕ
[[په:ڤاڤه‌ر]]
«نا» کاری بەڕاست زانینی شتێ، مەسەلە یێ و... و....:: باوەڕکه ئەم کار ە وانیه که تۆ تێیگەیشتووی. باوەڕت بێ درۆت دەگەڵ ناکەم. *باوەڕی، بڕوا، یەقین، ئاقیده. تێبــ.- ١) ئەم وشەیه هەروەکوو نیشاندراوه، «وەچی ڕاستەوخۆی «ڤاڤەر» ی زمانی پەهلەوییه که ئەویش له «دوو کەرت پێکهاتووه، کەرتی دووەم لە پەهلەویدا «ڤەر» و ئاوێستاییدا «ڤەرەنه» » یه له مەسدەری ئاوێستایی و پارسی - کۆن «ڤەر» بەمانای «ناسینەوه و بڕوا کردن»، «تم: معین، بورهان. ج ١، ل- ٢٣٠». «ب» ڤەر له دینی زەڕدووشتا تەجرەبەیە ک بووه بۆ دیاری کردنی ڕاست و درۆیی ئیددعا، یا گوناحباری و بێ گوناحی کەسێک و «...دوو جۆره «ڤەر» هه بوه: ڤەردی سارد، ڤەردی گەرم. لە ڤەری گەرمدا بۆ ئیسپات کردنی بێ گوناحی کەسێ «ئاگر» و «ڕۆنی داغ کراو» و... بە کار هاتووه و لە ڤەری ساردا شیرەی گیا و و ژەهر و... کەڵک وەرگیراوه.» «تم: فره، پڤا، ل- ٤٥٠». ج» وشەی «باو ەڕ» کە یەکێک دەیڵێ بەم مانایەیه کە ڕاست دەکا و ئامادەیه «ڤەر» ی لەسەر تەجرەبە بکرێ و هەروەک وتبێتی: «وەڤەر» ڕاست دەکەم وەکوو ئێستا د ڵەین: وەسەری تۆ، وه....
باوەڕ پێ بوون
«مست.مت.» تم: باوەڕ پێکردن.
باوەڕ پێکردن
«مست،. مت.» ١-قسەی کەسێ بەراست زانین و هەرچی بیڵێ بە حەقیقەت دانان. ٢- قبووڵ کردنی قسه، خه بەر،... و بە ڕاست دانانی. *باوەر پێ بوون، بڕواپێکردن.
باوەڕ گومانی
«نمس» له نێوان شک و یەقیندا بوون * دوودڵی «عا.» تردد، تشکک.