تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئافتاوەدار
[[ ئافتاوه‌+ دار ]]
«نتـ.» خزمەتکارێکی لە دیوەخانی میران و ئاغایان و دەربارەی پاتشایان، بۆ هەڵگرتنی ئافتاوە و ئاو بە دەستی خەڵکدا کردن، تەرخان کرابوو. □ «من کەمتر کەنیز پەرەستار تۆم» «من ئافتاوەدار، خزمەتکار تۆم» «خانا - ٢١٩»
ئاو بەرەوەدان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاو بەردانەوە.
ئاوەدان
[[پهـ: ئاپاتان]]
«ستـ.» ۱_حاڵێ شوێن و جێگەیەک، کە بۆ دانیشتنی خەڵک و نیشتەجێ بوونیان تەرخان کرابێ و چۆل نەبێ.: ئەم دێییە ئاوەدانە «خەڵکی لێیە، چۆل نییە». وەک ئاوەدان نەبێ وایە «دیارە خەڵکەکەی ڕۆییشتوون، چۆلیان کردووە». ماڵتان ئاوەدان بێ «هەمیشە خەڵکی تێدابێ، ڕەچەڵەکتان نەبڕێتەوە». ۱- «مجـ.» زۆر لە شوێنێ، قەڵەباڵغی، ا» کۆبوونەوەی خەڵکی: ئەم ڕەمەزانە مزگەوت ئاوەدان بوون «خەڵک هاتووچۆیان دەکرد» چاخانەکە ئیمشەو ئاوەدانە. ب» زۆرزانی، بە تایبەتی بەو کەسانە دەگوترێ کە پێیانەوە دیار نەبێ کە شتێک بزانن یا لە شتێ بزانن: وای مەبینە! لە دڵی خۆیدا ئاوەدانە «زۆر دەزانێ». ٭۱_ئاوا/۱. ۱_ئاوان.
ئاوەدان بوونەوە
«مستـ. لا.» سەرلەنوێ کۆبوونەوە و نیشتەجێ بوونی خەڵک لە شوێنی کۆنەدی یا کۆنە شارێک: ئەم دێیە کوێڕا وا زوو ئاوەدان بۆوە. بابل پاش خاپوور بوونی ئیتر ئاوەدان نەبۆتەوە.
ئاوەدان کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱- سەر لە نوێ بنیات نانەوەی شار یا دێیەک، کە ماوەیەک وێران و چۆل بووبێ. ۲-خانوو دروست کردن و کۆ کردنەوە و نیشتەجێ کردنی خەڵک لە شوێنێک و کردنی بە گوند یا شار.: «سەڵماس» لە شوێنی «کۆنەشار» ئاوەدان کراوەتەوە کە بوولەرزە وێرانی کرد. «مووسڵ» لە نیزیک کاولەکانی «نەینەوا» ئاوەدان کراوەتەوە. «مەهابات» بداغ سوڵتان ئاوەدانی کردۆتەوە. و خەریکن «بابل» ئاوەدان دەکەنەوە.
ئاوەدانی
[[ئاوەدان+ئی]]
۱-چێگەیەک خەڵکی زۆر تێیدا نیشتە جێ بێ «شار، دێ،...» «زۆری کردە چۆلی و پشتی دە ئاوەدانیان کرد». ۲- «مجـ.» قەرەباڵغی، کۆبوونەوەی خەڵکی زۆر لە شوێنێ# «هەی داد، هەی بێداد، ئەی ئاوەدانی+قەبرم بۆ بکەنن، لە ڕێگەی، کانی» «فۆلکلۆر». ۳- «حمسـ.» جێگەی ئاوەدان، شوێنێ کە وێران نەبێ. //چۆلی، وێرانی.
به دمەوەدان
«مست. لا.»، «مک.» ماوەدان به کەسێک بۆ ئەوەی لەسەر کارێکی دەستی پێکردووه بڕوا. *لەدوودان. تێبــ.- ئەم مەسدەرە زیاتر بۆ ماوەی قسەکردن بەکاردێت و هاوتاکەی مانایەکی گشتی تری هەیه.
بەدەستەوەدان
«مست. مت.» 1- تەسلیم کردنی کەسێک که پەنای بردبێته بەر کەسێکی تر. به غەنیمەتەکەی:: قەت باوەڕ مەکەن به دەستمانەوه بدا. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه زیاتر بۆ کەسانێکی له ترسی حکومەت خۆیان شاردبێتەوه، بەکار دە هێندرێ. 2- تەسلیم کردنی هەر شتێک به کەسێکی تر:: زۆر گیان سەخته ڕوح به دەستەوه نادا به دەستییەوه نەدەدا به زۆر لێمان ئەستاند.
ئەلوەدا
[[-عا.: الوداع]]
(س.) ١- وێڵ، سەرگەردان، ئاوارە. ٢- بە تەمای...، لە بیری... لە هەوڵ و تەقەلای... ((بەڵگش نە درەخت زایف و زەردەن)) ((ڕوحش ئەلوادەی ئاداب و دەردەن)) (خانا-٦٨٣) *(مک.) هەڵوەدا.