تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێووڵک
[[ئەستێ+ووڵ «لە: تێووڵین» +ئک]]
«نتـ.» شیشێکی ئاسنە۲۰/۳۰سانتیمەتر درێژە سەرێکی پان کراوەتەوە، سەرەکەی دیکەشی یان وەکوو قوڵاپ و قەڵانگ وایە، یان دەسکێکی داری ڕێ دەخرێ. بۆ کاروباری ئاشپەزخانە و چێشت لێنان و نان کردن بەکاردێت. ئەستێوولکی تەندوور: «نتـ.» شکڵی هەر وەک ئەستێووڵک وایە، درێژترە و نانی پێ لە تەندوور دەکەنەوە، ئەگەر نانیش لەخۆیەوە کەوتە ناو تەنوورەوە، بە سەرە قولاپ دارەکەی دەری دێننەوە و ئاگری تەندووریشی پێ خۆش دەکەن تێبــ.ینی: کەرتی دووهەمی ئەم وشەیە «ووڵ» هەروەکوو نیشان دراوە بە لای منەوە لە مەسدەری «تێ ووڵین» کە ئێستا مانای «تێ گوشین» دەدا، وەرگیراوە، وا تێدەگەم کە «تێ ووڵین» شێوەیێکی کۆنتری «تێ گیران، تێ وەردان» بێ و ئەم ئامرازە لە پێشدا هەر بۆ تەندوور و نان کردن بووە لە پاشان چۆتە ئاشپەزخانە. سەرەڕای ئەوەش ڕێی دەچێتێ ئەم وشەیە لە «ئەستێ» و «ئووڵک» پێکهاتبێ کە بەشی دووهەمیان پاشبەندی بچووک کردنەوە بێت، لەم حاڵەتەدا هس.: «هەستی» لە لەهجەی باکووریدا و «ئەست» لە ئاوێستاییدا بە مانای ئێسقان.