تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بووژانەوه
«مست. لا.» 1- هاتنەوه حاڵی گیاندارێک. که لەبەر نەخۆشی یا هەر هۆیەکی دیکه، کەنەفت بووبێ:: سەرما کەسیرە ی کردبوو باش دامان پۆشی، تۆزێ بووژایەوه. گرانەتا پەکی ئینسان دەخا و زۆر درەنگ دەبووژێتەوه. 2- زیندوو بوو نەوه و وەبا کەوتنەوەی شتێک یا ڕێ و شوێنێک که کزبووبی یا هابێیته لە ناو چوون.:؛ نەورۆز جێژنێکی کۆنی کوردانە و تازه بووژێتەوه. هس.: «په._: بووژیتەن، ڕزگاربوون کردن.
ئەسپێ کوژە
[[ئەسپێ+کوژ «کوشتن» +ئە]]
«نتـ.». پەنجەی هەرە ئەستوور و لە هەموان کورتتری دەستی ئینسان. ٭قامکە گەورە، پەنجەی گەورە.
بووژاندنەوه
«مست. مت.» 1- هێنانەوە حاڵ. 2- وەباو خستنەوە. وەگەڕ هێنانەوه. 3-زیندووکردنەوه.:: نەتەوەی کورد دەبێ فولکلۆری خۆی بیوژێنێنەوه.
بکوژ
[[2-ب/2+كوژ «كوشتن» ]]
«سفا.» 1- کەسێکی خەڵک بکوژێ. 2- تابخێکی چاک ڕاو بکا. 3- «مج.» به دەسەڵات، دەست ڕۆییو. «بکوژ و ببڕ هەر خۆیەتی» .