تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برووسکانەوه
[[برووسك/1+2-ئان/4+2-ئه‌وه/2]]
«مست. لا.» تم: بریسکانەوه.
برووسکه
[[ بروسك/1+5-ئه/1]]
«نت.» ١- تم: برووسک/١. ٢- «نت.» تێلگڕاف. «کعر.» برقیە.
برووسکه لێدان
[]برووسكه/2+لێ «پیبف» +دان]]
«مست. مت.» به تلێگراف مەبەستێ به کەسێ ڕاگەیاندن.:: برووسکەیان بۆ لێدا بوو که دایکی نەخۆشە بەپەله ڕۆی.
برووسکیان
«مست. لا.»، «سن.» تم: بریسکانەوه.
برووسکەدان
[[ برووسكه/1 + دان «فع.» ]]
تم: برووسکاندن/1::هەر برووسکه دەدا.
برووشە
[[؟]]
«نا.»، «مک.» جۆرێکه له جۆرەکانی کلووی بەفر. تێبــ.- پێویسته ئەم وشەیه دەگەڵ «پروشە» که جۆرێک بارینی بەفره، فەرق بکرێ.
بریتی بوون له
شامل بوون، پێکهاتن له... تێبــ.- که دەڵەین فڵانە شت بریتییه له فیسارە شت مەبەست ئەوەیە کە «فڵان» ەکە لە «فیسار» ەکە دروست بووە و پێکهاتووە. کتێبــ. بریتییە لە چەند لاپەڕه کاغەزێ مەبەستێکی لەسەر چاپکرابێ و جزوبەند کرابێ و بەرگی تێ گێرابێ.
بزربوون
«مست. لا.»، «کعر.» 1- له بەر چاوان نەمانی شتێ یا کەسێ:: هەباس ساعەتەکەی لێ بزر بووه. 2- «مج.» ڕێ لێ تێکچوون، ڕێگا هەڵەکردن:: شەوێک لە چۆڵی «قورفه» دوو سێ سەعات بزر بووین ڕێگاکەمان نەدەدۆزیەوه. *«مک.» ون بوون.، «سنسیه.» گووم بوون، وندا بوون. «لوگوم بییه.
بزووتن
«مست. لا.» 1- چوونی کەسێک لەشوێنێکەوه بۆ شوێنێکی تر.:: ئەم هەموو تەق و تۆقه بوو له جێگای خۆشی نەبزووت. 2- گۆڕانی جێگای شتێک:: ئەو ڕادیۆیە لە جێی خۆی بزوتووە کێ دەستی لێداوە. *جووڵان. 3-« مج.» دەست پێکردن:: گەرما بزووت. ڕاو ەسته با سەرما ببزوێ دەیان بینینەوه.
بزووتنەوه
«مست. لا.» 1-جووڵانەوه بێ ئەو ەی جێ گوڕکێی تێدابێ، حەرەکەت کردنی شتێ هەرله شوێنی خۆی.:: لق و پۆپی دارەکان هەموو دەبزوونەوه. له دوورەوه ڕەشاییەکمان دیت د ەبزووتەوه. 2- «تت.» حەرەکەی سیاسی:: بزووتنەوەی ئیمپریالیزم. بزووتنەوەی کوردایەتی، بزووتنەوەی گەلی فەلەستین، بزووتنەوەی ئازادیخوازانه.
بزووک
[[بزوودبزوتن+ئووك «پب» ]]
«سن.»، 1- «سفا.» تم: بزۆر. 2- «س.» حاڵی پیاوی کار لەدهست هاتوو، ئەوەی له کاراندا بە دەست و برد بێ.* زرنگ. چالاک.
بللوور
«نا.» «مک.» تم: بلوور.
بلوور
[[ممر، یۆنانی:بێرێللۆسی]]
«نا.» 1- ماددەیێکی تەبیعییه، وەکوو شووشە ڕوونە و شتی لەپشتەوەڕا دیار دەبێ، لە کان دەری دێنن و شتی جوور بە جووری لێ درووست دەکەن. 2- ماددەیێکی د ەستکرد، لاساکردنەوەی مادده تەبیعییەکه وەردەگیرێ.* «مک.» بللور. کریستاڵ. 3- «کعر.» بۆڕی شووشە کە بەسەر لامپای نەوتی دا دەکرێ و گرێ چراکەی لەناودا دیارە. * «کئێر.». شووشە لامپا، شووشە چرا.
بلووسک
«نا.»، «سیه.» تم: 1بسته /1.
بلووک
[[؟]]
«نا.»، 1- «کئێر.». کۆمەڵه دێیەک له مەڵبەندێکا. 2- «کعر.» کۆمەلە خەڵک، واحیدێک بووه لەسوپای عوسمانیدا.
بلچه سووره
[[بلچ+3-ئه/2+سوور+5-ئه/1]]
«نت.»، «سن.» گوێژی سوور.
بناو بوون
[[بن/1+ئاو/1+بوون]]
چوونه خواری شتێک به ئاوی چۆم و ڕووبار و....دا و لەبەر چاوم گوم بوونی «گرینگ نییه چەنده بەئاوا دەچێته خوار، هەر ئەوەنده بەسە ئاوی بەسەر بکشێ و ون ببێ.
به بەرەوه هەبوون
[[به/11+3-به‌ر+3-ئه‌وه/2+هه‌بوون]]
مست. لا.» جێگا هەبوون بۆ ئیشێک بۆ شتێک، ماوه هەبوون بۆ کردنی کارێ.:؛ بۆچی پەلەتانه، هێشتا شەو زۆری بەبەرەوەیه. نەختێکی دیکەش دیوارەکە بکێشنه پێش بۆ حەوشە زۆری بەبەرەوه هەیه. ڕۆژ تەواو کورت بوون هیچیچیان بەبەرەوه نییه.
به چاوی پیشەوه بوون
مست. لا.» تم: بەچاوەوە بوون.
بوغڕابوون
«مست. لا.»، «مک.» تم: باغر بوون.