تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەربوونەوه
[[1-به‌ر/4+بوونه‌وه]]
«مست. لا.» کەوتنە خواری شتێ یا گیاندارێک له جێگەیەک ڕا بۆ جێگەیێکی دیکەی که لەچاو ئەو ی پێشوو نەرمتر بێ. 2- بەلادا هاتن و کەوتنە سەرزەوی ئاد ەمیزاد لە شوێن خۆی:: کوڕ ه دلێر هێندە مەچوو سەر گوێسوانەکە بەردەبیتەوه. چاوی لەبە ر پێی خۆی نەبوو ده بەردەکە هەڵەنگووت و بەربۆوه.* بەر ە وە بوون.
بەرگەشت بوونەوه
[[فر. کو.]]
«مست.، لا.»، «مک.» تم: بازگەشت بوونەوه. پیاو نابێ له قسەی خۆی بەرگەشت بێتەوه. «یاڕەببی خوڵایه تۆبە و ئەستەغفیر وڵڵا،. بەرگەشت بوومەوه» «ڕستەیێکه یەکێک دەیڵێ که «کفر» ێکی بە دەمدا هاتبێ.
ئابوونە
«فەرەنسی»، «نا.» ١- پارەیەکی پێشەکی دەدرێ بە ئیدارەی ڕۆژنامە و گۆڤاران و تا ماوەیەک ڕۆژنامە بۆ خاوەنی پارەکە دەنێرن. ٢- پارەیەکە ئەندامانی «یانە» و «نەقابە» و «پارتی» یەکان مانگانە یا ساڵانە دەیدەن.
ئاشت بوونەوە
«مستـ. لا.» ڕیککەوتنەوەی دوو لا کە پێکەوە ناکۆکییان هەبێ: ئام ئاشتبوونەوەیانم بە کەیفێ بوو. لە خۆڕا دەنگیان لێک گۆڕی بوو لە خۆشیانەوە ئاشتبوونەوە.
ئاغزوونە
[ [ئاغ؟ + زوونه= زوانه‌‌] ]
«نتـ.» ئاڵقەیێکه، لە مەعدەن، شاخ یا ئێسک و ئەو جۆره شتانه، بە شکڵی داییرە یا چوار گۆشە و... دروست دەکرێ، لە ناوەڕاستیا تیزماڵکێکی لە عەینی ماددە پێدا ڕایەڵ کراوە. وەکوو قوتری داییرە «تمـ: پردەڵە»، ئەمەشیان «زمانە» یێکی تێدەخرێ. ئەم ئامرازە دەخرێتە سەری پشتێندی قاییش، هەمیان، بەندە سەعات و فیشەکدان و گەلێ شت لەم بابەتە و لە پشت یا هەر شوێنێکی تر توند دەکرێ. * ئاڵقەزوونه، ئاوزوونە. «بکـ.» ئاغزووم، ئاڤزووم «ژابا - ١٥/١٢، کفـ ــ ٥٤/٤٢» .
ئاو لەدەسکاوونگا کوتان
«کنـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاو لە دینگا کوتان.
ئاوڕوونکەره
[[ئاو+ڕوون+کەر+ئە]]
«نتـ.» گیاندارێکی بچووکە، لەشی بە ئەندازەی دەنکە جۆیێکە یا تۆزێ گەورەتر، چەند قاچی درێژی هەیە، لە هەندێ کانیاواندا دەبیندرێ، هەمیشە بەسەر ئاوەوەیە و زۆر خێرا دەجووڵێتەوە. گۆیا خڵت و خاڵ و لیتەی ئاو دەخوا و کانیاوێکی ئەو گیاندارەی تێدابێ ئاوەکەی هەمیشە ڕوون دەبێ و لای خەڵک پەسندە. ٭ئاو ڕۆشنکەرە.
ئاوەدان بوونەوە
«مستـ. لا.» سەرلەنوێ کۆبوونەوە و نیشتەجێ بوونی خەڵک لە شوێنی کۆنەدی یا کۆنە شارێک: ئەم دێیە کوێڕا وا زوو ئاوەدان بۆوە. بابل پاش خاپوور بوونی ئیتر ئاوەدان نەبۆتەوە.
ئاگابوونەوە
«مستـ. لا.» وەخەبەر هاتن لە خەو یا مەستی، وەهۆش هاتنەوە لە بێ هۆشی، کە بەسەر یەکێکا هاتبێ جا لەبەر هەرچێکی بێت: خەوی زۆر سووکە لە خشپەی پێ ئاگای دەبێتەوە. پیاوی سەرخۆش بۆ ئاو خواردنەوە ئاگای دەبێتەوە. ئەو نیوەڕۆیە دلێر هێشتا ئاگای نەبۆتەوە. کە عەمەلیاتیان کرد شەو و ڕوژێکی پێچوو یاڵڵا ئاگای بۆوە. * ئاگاهی «هو.» بە ئاگا هاتن، وەئاگا هاتن.
ئاگر چوونەگیان
«مستـ. لا.»، «کنـ.» ١- تمـ: ئاگرتێبــ.ەربوون /٢. ٢- تمـ: ئاگر گرتن / ٢.
ئاگربەربوونەوە
«مسـتـ. لا.»، «سیمـ.» پەیدابوونی سووتمان لە شوێنێک، ئاگر دەجێگایەک بەربوون: لە لای خەرمانەکان ئاگرێ بەربۆتەوە هەرچی دەکەن بۆیان ناکوژێتەوە.
ئاڵ بوونەوە
[[ئاڵ «؟» + بوونەوە]]
«مستـ. لا.» لە کار کەوتنی ددانی ئادەمیزاد و توانای جوونی خواردەمەنی نەمانی. تێبــ. ــ ١» ئەم فیعلە هەر بۆ ددان بە کار دێت و مانای «ئاڵ» دەگەڵ سێ هاوتاکەی کە لە پێشدا باس کران جیایە و بۆم مەعلووم نەبوو چیە. ٢» لە ناو کوردەواریدا باوە دەڵێن ئەگەر یەکێک ددانی ئاڵ بێتەوە، دوو سێ گەڵای دار قەیسی بجاوێ چاک دەبێتەوە. ٣» سەعدی شاعیری گەورەی فارس دەڵێ: «... هەموو کەس ددانی بە ترشی ئاڵ دەبێتەوە «قازی» نەبێ، بە شیرنی.» «گوڵستان: بابی هەشتەم»
ئاڵقەزوونە
[[ئاڵقە+زوونە = زوانە، زمانە] ]
«عا. کو.»، «نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاغزوونە.
ئاڵووناڵوو
[[ئاڵوو + باڵوو «؟» ]]
«نتـ.» ١- بەری دارێکی دەسچێنە هەر بەم ناوە، شکڵی خڕە، ڕەنگی سوورێکی مەیلەو ڕەشە، تامی شیرنە و تۆزی مزرە. لە کوردستانی ئێران زۆرە و لە هەندێ شوێنی کوردستانی عێراقیش هەیە. وەکوو میوەیێکی هاوینی دەخورێ و لە باتی ترش دەکرێتە هەندێ چێشتان، ڕیچاڵ و ڕووب و شەربەتیشی لێدەکرێ و دەخورێتەوە. وا مەشهوورە «سەفرا» دەشکێنێ و «دەغەز» دەپەڕێنێ، زۆر خواردنیشی کاری دەرمانی ڕەوانی دەکا. □ «سەفرا شکێنە، دەغەزپەڕێنە ئاڵووباڵوو !». ٢- داری ئەم میوەیە بە وشکی و بە تەڕی. * ئاڵووبەڵالووک، بەڵاڵووک.
ئیشک بوونەوە
(مست. لا.) ١- نەمانی شوێنەواری تەڕی لە هەر شتێکا کە خۆی لە ئەسڵا تەڕایی نەبێ و لە کاوە تەڕبووبێ (شۆرابێ، ئاو یا شتێکی دیکەی پێدا ڕژابێ، کەوتبێتە ئاوەوە...) کراسەکەت بەرە هەڵیخە هەر ئێستا ئیشک دەبێتەوە. ٢- پەیدابوونی ئیشکانی لەسەر زەوی. دنیا هەمووی ئیشک بۆتەوە کەچی ئەم دێبەرەی ئێمە هەر وەکوو خۆیەتی.
ئینجاکوونێ
[[ئینجاکوو + ئان + ئێ]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا. تێبــ.- وا دێتە بەرچاو کە (ئینجاکوو) بۆ حاڵەتی (مفڕەد) و (ئینجاکوونێ) لە حاڵەتی (جەمع)دا بەکارهاتبێ، ئەگەرچی ئێستا هیچ فەرقیان ناکرێ.
ئێستاکوونێ
[[ئێستە + کووون + ئێ]]
(بنت.)،(مک.) تم: ئێستە. تێبــ.- وای بۆ دەچم کە کەرتی دووەمی ئەم وشەیە قۆناغێکی تری وشەی ئاوێستایی (نوو) بێ کە لە لەهجەی باکووریدا (نها) و لە مەڵبەندی ڕەواندزێ (هەنووکە) و لە پەهلەویدا (نوون)ە و لە فارسی ئیمڕۆدا بۆتە (کنوون) و (ئەکنوون).
ئەستوونە زێڕینە
[[ئەستوون+ئە+زێڕ+ئین+ئە]]
«نتـ.» کەوانەیێکی ڕەنگاوڕەنگە «سوور، نارنجی، زەرد، سەوز، عابی، خمی، بنەوش» و کاتێ تیشکی ڕۆژ لە دڵۆپەی باران دەدا و دەشکێتەوە، لە ئاسمان پەیدا دەبێ «تمـ: گمـ. فەرهەنگی مەهاباد- ۴۰» ٭ «کیـ.» پرچی ئایشە و فاتمان، پەلکە زێڕینە، کۆلکە زێڕینە، «بکـ.» کەسکە سۆر. هەسارە زێڕینە، «جنو.» زەڕینە و سیمینە، دێت و کوڕ.
ئەغیار بوونەوە
[[ئەغیار+بوونەوە]]
«مستـ. لا.» وە هۆش هاتنەوەی کەسێکی سەرخۆش.
ئەفسوونباز
[[ئەفسون+باز (ری. فع.)]]
(سفا.)، (سن.) ١- کەسێکی کاری ئەفسوون کردن بێ. ٢-خەڵک خەڵەتێن *جادووباز، سیحرباز،فێڵباز،ئەفسوونگەر.ئەفسوونساز.