تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بولبول
«نا.»، «مک.» 1- باڵندەیێکی بچکۆلانەیه به ئەندازەی چۆلەکەیەک، ڕەنگی پشتی کەوەیەکی ئاماڵ سوور و بەرزگی زەرده، دندووکی بچووک و خۆی به تێکڕایی جوان و ژیکەڵەیه، دەنگی زۆرخۆشه هەر بۆیە دەیگرن و دەیکەنه قەفەزەوە. 2- «ست.»، «مج.». آ» حاڵی ئینسانێکی بێ گرێ و گۆڵ و ڕەوان قسەبکا. ب» حاڵی کەسێکی دەمی ڕاناوەستێ و زۆر قسە دەکا، زۆر بڵه.
ئیسمی مەفعوول
[[عا.]]
ناوێکە، پێشاندەدا کەسێک یا شتێک کاری تێکراوە (فیحلی واقع بۆتە سەر) بڕاو، بڕیاگ، پاڵاوتە، پاڵێوراو، خەوتوو، نوستوو کوژیاگ، مردگ، مردوو.
ئەیلوول
[[سوریانی]]
(نا.)، (کعر.) مانگی نۆیەمی ساڵی فەڕەنگی ڕۆمییە دەکەوێتە نێوان (ئاب) و (تەشرینی یەکەم)، سی ڕۆژە. * (کئێر.) سێپتامبر.