تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرووش
[[؟] ]
«بک.»، «نا.» دەفرێکی مەعدەنه چێشتی تێیدا لێ دەنێن و بۆ ئیش و کاری تری ناو ماڵیش بە کەڵک دێ، گەوره و پچووکی هەیه. *مەنجەڵ «=عا.: میرجەل»، قازان «تو.» تێبــ.ینی: وەکوو دەبینین ئەو ناوانەی بۆ ئەم ئامرازه بەکاردێن یەکیان عاڕەبی و ئەویتریشیان تورکییه، ئەگەرچی به پێی بەرنامەی ئەم قامووسه دەبوایه وشەی «بەرۆش» وەکوو هاوتای مەنجەڵ و قازان بنووسرێت، بەڵام چوونکوو وشەیەکی ڕەسەنه ڕەنگه خراپ نەبێ له لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیشدا بێتەوه مەێدان و هەر وشەیەکی تری لەهجه کانی دیکەی زمانەکەمان که دەینووسم هەر بۆ ئەم مەبەستەیه.
بەوش
(نا.)، (سیم.، سن.) «دارێکی دانەداری پانه، ئەیخەنە ناوەندی تان و پۆی جاجمەوه بۆ ئەوەی که پێی بکوتن و سفتی کەن.»، «تم: خا، ب1 ل0 178». تێبــ.- ئەم تاریفه دوو ئامڕازی جۆڵایی دە گرێتە وه: یەکێ «شه» یه و ئەوی تریان «دەفە» یه که شە ی لەناودایه و هاتووچۆ دەکا بۆ کوتانەوه و سفت کردنی.