تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برووسکەدان
[[ برووسكه/1 + دان «فع.» ]]
تم: برووسکاندن/1::هەر برووسکه دەدا.
برەوسەندن
«مست.، لا.»، «سیه.» 1- ڕەواج پەیدا کردنی کاڵایەک. 2- گەرم بوونی بازار و زۆر بوونی سەودا و مامەڵه تێیدا. 3- قەدر و حورمەت پەیدا کردنی کەسێ.* «مک.» وەبرەوکەوتن.
بلووسک
«نا.»، «سیه.» تم: 1بسته /1.
بووسه
[[؟]]
«نا.» شوێنێکی نەدیوه، خۆی لێ حەشار دەدەن تا نەبیندرێن بۆ هەر مەبەستێک بێ. تێبــ.ینی: ئەمەیان زیاتر بۆ نیازی خراپ «شەڕ، دزی،...» و ئەو جۆره کارانەیه له حاڵێکدا «سپیه»، «حەشارگه» و «بنه» که هەر بۆ خۆ تێدا شاردنەوه، تەنیا بۆ ڕاو دەگوترێن.* کەمین.
بووسەدانانەوه
[[1-بووسه= دانانه‌وه]]
مست. مت.» خۆ شاردنەوەی کەسێ یاکەسانێ له شوێنێکی نەدیو به نیازی دەگیرخستن و پەلاماردانی دوژمن «لەشەڕا» یا ڕێبوار و کاروانی «بەنیازی ڕووت کردن.
بڕووسکێک
[[ بڕ + «-ئۆچكه» + «-ئێك» ]]
«بنت.» ئەنداز ەیە کی کەم، هێندێک. تێبــ.- دە نگی «چ» ی باشبەندی «ئوچکه» لێرەدا بۆته «مس.» و لەهەندێ وشە ی تریشا دەبیندرێ، لە وانە یه پێش ئەوە ی ببێته «س» بووبێته «ز» * بڕووکێک، بڕێک، بڕێ.
بەتەوسەوه
[[به‌/8+ته‌وس+3-ئه‌وه/]]
بنت.» قسە کردن بەشێوەیەکی وا که بۆنی گاڵتە پێکردن و به سووک تەماشاکردن و تانووتی تێدا بەدی بکرێت.
بەختی نوستوه
کن.» هەمیشه تێدەشکێ و دەکاراندا سەر ناکەوێ.
بەربووسه
[[1- به‌ر/4+بووسه]]
«نت.»، «مکها.» ئامرازێکه «بۆسه» ی پێ له نیر تووند دەکرێ نایەڵێ بجووڵێ و جێگای «سەرەمژان» یش لەناو بۆسەدا تەحدید دەکا.
خۆ له بووسەدان
ئاوس
[[ستـ.: ئەپوتهرە، پهـ: ئاپوستەن]]
«سـ.» ۱-ژن کە منداڵی لە زگی دابێ. ٭دوو گیان. زگ پڕ. (عا.) حامیلە. ۲-مێیینەی گیانداران «ئەوانەی بەچکەی خۆیان بە شیری مەمکیان بەخێو دەکەن»، کاتێ کە بەچکەکەیان لە سکدایە.: ماینەکە حەوت مانگ ئاوسە. مەڕەکە هەراش ئاوسە. ۳-حاڵی دار و درەخت، وەختی بووژانەوە و گۆپکە دەرکردن، گەڵا دەرکردن و گەشانەوەیان: داراوسان «مانگ» ۴- «کنـ.»، ا» حاڵەتی تووڕەیی و ڕقی زۆر کە کەسێ لە شتێ یا لە یەکێکی هەڵگرتبێ: وەختە ئاوس بێ لە داخی ئەم هەتیوە. ب» حاڵەتی بەغیلی بردن بە کەسێ لەبەر هەر هۆیەک بێ.: ئەوە بۆچی دەڵێی لە... ئاوسن.
ئاوس بوون
«مستـ. لا.»، ۱-زگ پڕبوونی مێیینەی ئادەمیزاد و گیاندارانی مەمکدار، گوورانی «نطفه» لە منداڵدانیاندا. ۲-هاتنەسەر پشکووتن و گەڵا دەرکردنیی دار و درەخت. ۳- «کنـ.» تووڕە بوون، ڕق هەڵستان «لە کەسێ، لە شتێ»، بە غیلی بردن «بە کەسێ».
ئاوس کردن
«مستـ. متـ.» ۱ز-گ پڕ کردن. ۲-تووڕە کردن. تێبــ.ینی: کەم دەکار دەکرێ.
ئوقیانووس
[[=لاتینی: ئۆسێئانووس]]
«نا.» دەریای زۆر گەورە و پان و بەرین. تێبــ.ینی: آ» لە دنیادا پێنج ئوقیانووس هەن: ۱- ئوقیانووسی گەورە «کەبیر، هادی، ساکن، ئارام» ۲- ئوقیانووسی ئەتڵەس «موحیتی ئەتڵەسی، ئاتڵانتیک» ۳- ئوقیانووسی هیند. ۴- ئوقیانووسی سەهۆڵ بەندی باکوور. ۵- ئوقیانووسی سەهۆڵ بەندی جنووب. ب» ئوقیانووس و دەریاکانی تر، تێکڕا لە دە بەش حەوت بەشی ڕووی زەوییان داپۆشیوە. ج» ئەم وشەیە لە لاتینیڕا چۆتە ناو زمانی یۆنانی و بۆتە «ئۆکێئانۆس»، ئەو جار عەڕەب وەریانگرتووە و کردوویانە بە «ئوقیانووس» وە بەم شێوە عەڕەبییەی هاتۆتە ناو زمانی فارسی و کوردی و زمانانی ترەوە. ٭بەحری موحیت.
ئەفسووس
[[پهـ: ئەپەسۆس]]
«نا.» داخ و حەسرەت، حەیف. «سەد هەزار ئەفسووس بۆ ئەهلی بیلادی مە ئەدەب» «قەت نەبوو فەرقی بکەن، کێ زەڕگەرە، کێ کوورەتاب» «ئەدەب»
ئەفسووس خواردن
«مستـ. لا.» ئاخ هەڵکێشان و خەم و خەفەت خواردن بۆ شتێک کە لە دەست چووبێ، با کەسێکی مردبێ یا بۆ ڕووداوێکی ناخۆش.
ئەنگوس
(نا.)، (سن.) تم: ئەنگوست.