تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باپیرە گەورە
[[باپیر + ئە + گەورە]]
(نت.) باوکی باپیری کەسێک، باپیری بابی کابرایەک، پشتی سێیەم، ئەگەر لە باوکی کەسێک ڕا دەست پێ بکرێ و چوارەم ئەگەر لەخۆیەوە حیسابی کەین.
باکووری
[[پە: ئەپاختەرێك]]
[باکوور + ٣- ئی] (ٌست) حاڵی هەرشتێ کە پەیوەندی بەلای (شیمال) ەوە هەبێ.: کۆریای باکووری، ئامریکای باکووری.
بخورد
[[عا، محر.]]
«نا.» تم: بخوور.
بلچه سووره
[[بلچ+3-ئه/2+سوور+5-ئه/1]]
«نت.»، «سن.» گوێژی سوور.
بوراو
[[1-بۆر+1-ئاو/2]]
«نت.»، «سیه.» شۆربای بڕوێش «هبێد، ل-20» تێبــ.- آ» مەبەست «بڕوێش/1-2» ه. ب» بەلای منەوه ئەم وشەیه دەبێ «بۆدراو» بووبێ و دەنگی «د» کەی لە باتی ئەوەی وەک لەهجه سلەیمانیدا دەبیندرێ، کلۆر بۆبێ به جارێک فڕێ دراوه.
بوردنەوه
«مست. لا.»، «کعر..» تم: بورانەوە.
بوردو
«حمف.» حاڵی تەڕەکاری زۆر گەییو. «تم:بووردن/3»
بوره
[[؟]]
«نا.، س.» زەوی که ساڵێک نەکێڵدرابێ.* بوور. (جن.) بوورە= زەوی کە گەر نەکێڵدرابێ. هس.: بەیار. تێبــ.ینی: وا تێدەگەم ئەم وشەیه و هاوتاکەشی هەرتکیان عەڕەبین.
بوورانەوه
«مست. لا. کتوپڕ به هۆی عاملێکی نهفسی وەکوو ترس، خەم و خەفەت یا لەبەر هۆیەکی فیزیۆلۆژی وەکی نەخۆشی و برسێتی و....و.... له هۆش خۆ چوون و ئاگا لەخۆ نەمان.* بوردنەوه. تێبــ.ینی: له کوردەواری بۆ بەهۆش هێنانەوەی کەسێکی بوورابێتەوه «بۆسۆ» ی وەبەر لووتی هەڵدەدە ن تا بێتەوه هۆش خۆی.
بووردن
«مست.، لا.» 1- تم: ڕابواردن. 2- تم: لێبووردن.:: ببووره نەمتوانی دوێنێ بێمه خزمەتتان. 3- زۆر گەییشتنی تەڕەکاری «کاڵەک، شووتی» هاروێ و...
بەجێگه هاوردن
مست. مت.»، «سن.» تم: به جێ گەیاندن
بەر بووره
«نت.»، «سیم.» ١- (تۆو وەشاندنە بە ئەرزەوە پێش ئەوەی بکێڵدرێت. بەرچین) (معر، کشت، ب١، گ-٤٢) ٢- هەروا لەخۆڕایی، بێ تێبــ.ینی و بیرکردنەوە. (عا.) ارتجال. ٣- لە پێش هەموو شتێکدا. لە بەربوورە پێیان گووتم تۆ هەر گوێ بگرە. لەبەربورە بڕیاردەدەن.
بەرئاوورد کردن
[[ فر، كعر.]]
«مست. مت» 1- هەڵسەنگاندنی دوو یا چەند شتان له چاو یە کتر لەلالنی چەشن و جنسیانەوه. 2- دیاری کردنی نرخی شتێک. «عا.» تخمین.
بەرخوردار
[[4- به‌ر/1+خور «خواردن» +دار «ئم.» ]]
«سفا.» ئەو کەسەی کەڵکی له کار و زەحمەتی خۆی نەتیجەی باشی دەست کەوتبێ «بەری لێ خواردبێ».
بەرخورداربی
ڕستەیەکه بۆ چاکه خواستن و دڵ ڕاگرتن به یەکێک دەگوترێ، جاروبارەش بە پێی جێگا و شێوەی قسه کردن دەگۆڕێ و بۆنێکی تووڕەیی و ناڕەزایی لێدێ.
بەش خوراو
«نمف.: بەش خوران، کە سێکی بەشی خورابێ، شتێکی لێ داگیر کرابێ، به زۆر ماڵی زەوت کرابێ.:: ئەی بەش خوراو خۆمان.
بەشورار
[[ب/8+ شوار]، ]
(ست.)، (مک.) حاڵی سابوونێکی باش کەف بکا.
بەهاری کوردی
«نت.» تم: بەهار/1. تێبــ.- وەکوو دەزانین بەهار یەکێکە لە چوار فەسڵەی ساڵ و لە یەکەم ڕوژی نەورۆزەوە (٢١ی مارت) دەسپێدەکا. بەڵام لە ناوچەی (کرند)ی مەڵبەندی کرماشان، پاش ئەوەی بە حیسابی نەورۆز چل و پێنج ڕۆژ لە زستانی ڕابرد دەڵێن بەهارە و ناویشیان ناوە (بەهاری کوردی) و سێ مانگ حیسابی دەکەن و هاوین و پاییز و زستان دەبەنەسەر. بەلای منەوە ئەم حاڵە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە (نەورۆز) وەکوو ئێستا سابیت نەبووە. ( تم: نەوۆز).
بەوری بەیان
«نت» 1- بەوری زۆر بەهەڵمەت. 2- «کن» پیاوی زۆر ئازا و پەلامارد ەر. تێبــ.ینی: من نازانم وشەی «بەیان» لێرەدا له کوێڕا هاتووه بەڵام ئەوەندەی دەزانم که ئەم وشەیه به تێکڕایی ئە م دوو مانایەی هەیه که باسم کردن.
له خۆ بووردن
«مست. لا.» فیداکاری له پێناو دین، بیر و باوەڕ، نەتەوه و نیشتمان- یا هەر شتێکی تر.