تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخۆران بخوران
«نتـ.، متـ.»، «سیمـ.» ١- چلۆنایەتێ ئیشی کەسێ، وڵاتێ یا ئیدارە و ڕێکخراوێک کە هیچی بەسەر هیچەوە نەبێ. ٢- پشێوی و بەربەشۆیی ٣- کەس ئاگا لە کەس نەبوون. ٤- هەر کەسە بۆ خۆ بوون * «مکـ.» ئاخوران زاخوران.
ئەستووران
[[ئەستوور+ئان]]
«نتـ.» ۱- ڕیسی ئەستوور «لۆکە، خوری،...» کە بۆ شتی هەڕەمە «گوریس، تووربێن...» بڕیسرێ و گوێ نەدرێتە سافی و بێ گرێ و گۆڵی: کچم تۆ جارێ نازانی هەر ئەستووران بڕێسە تا فێر دەبی. //باریکان. ۲- «مجـ.» قسە و کاری ناڕێک و ناپوخت و بێ ڕێ و جێ.: ئەم کابرایە ملی لێناوە ئەستووران دەڕێسێ خۆشی نازانێ دەڵێ چی.
ئەستوورایی
[[ئەستوور+ئایی]]
«نتـ.» ۱- دووری دوو ڕووی گەورە و پانی هەموو جسمێک لە یەکتر «بچووکترین- بعد- لە نێوان دووڕووی جسمێکی پتەو». ۲- محیتی هەموو جیسمێکی ئەستوانەیی «دار، کۆڵەکە، لوولە...» ۳- ئەو شوێنەی کە شوێنەکانی تری جیسمێک لە چاویا باریکتر یا تەنکتر بن: ئەستوورایی ئەم کتێبــ.ە ۱۲سانتیمەترە، بە ئەستوورایی باوەشێک، کونی ئەسپەرە دەبێ لە قەدەر ئەستوورایی دەسکی پێمەڕە بێ.
ئەنگێوران
(مست. لا.) تم: ئەنگوان.
ئەنگێوراو
(نمف. سمف. : ئەنگیوران)، (مک.) کەسێکی بە شتێکی ماددی (بەرد، گوللە...) پێکرابێ و (فاعیل)ەکەش مەجهوول بێ. *ئەنگواو.
بوراو
[[1-بۆر+1-ئاو/2]]
«نت.»، «سیه.» شۆربای بڕوێش «هبێد، ل-20» تێبــ.- آ» مەبەست «بڕوێش/1-2» ه. ب» بەلای منەوه ئەم وشەیه دەبێ «بۆدراو» بووبێ و دەنگی «د» کەی لە باتی ئەوەی وەک لەهجه سلەیمانیدا دەبیندرێ، کلۆر بۆبێ به جارێک فڕێ دراوه.
بوورانەوه
«مست. لا. کتوپڕ به هۆی عاملێکی نهفسی وەکوو ترس، خەم و خەفەت یا لەبەر هۆیەکی فیزیۆلۆژی وەکی نەخۆشی و برسێتی و....و.... له هۆش خۆ چوون و ئاگا لەخۆ نەمان.* بوردنەوه. تێبــ.ینی: له کوردەواری بۆ بەهۆش هێنانەوەی کەسێکی بوورابێتەوه «بۆسۆ» ی وەبەر لووتی هەڵدەدە ن تا بێتەوه هۆش خۆی.
بەش خوراو
«نمف.: بەش خوران، کە سێکی بەشی خورابێ، شتێکی لێ داگیر کرابێ، به زۆر ماڵی زەوت کرابێ.:: ئەی بەش خوراو خۆمان.
بەشورار
[[ب/8+ شوار]، ]
(ست.)، (مک.) حاڵی سابوونێکی باش کەف بکا.