تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوجز
«نتـ.، سـ.» تمـ: ئاوەدز.
ئاوجۆ
[[ئاو+جۆ]]
«تنـ.»، «سنـ.» خواردنەوەیێکی کەم ئاڵکۆڵە، ئەم زەمانە هەموو کەسێ ناوی بیستووە و زۆر کەسیش خواردوویانەتەوە. ٭ئابجۆ. بیرە. تێبــ.ینی: بۆ گرتنی ئەم خواردنەوەیە، جۆ لە ئاوا دەخووسێنن تا چەکەرە دەکا و پاشان دەیترشێنن «تەخمیری دەکەن» و هەوێنی بیرەکە گیایەکی بۆنخۆشە و لە چیاکانی کوردستانیش هەیە، لێی دەدەن و دەیپاڵێون. ۵و۲_۵و۴٪ ئاڵکۆڵی تێدایە و کەمێک گلیسرین و ئەویتری غازی کاربۆنیک و ئاوە.
ئەوجا
[[ئەو+جا] (جار)]]
(بنت.)، (کی.) ١- کەوابوو، کەوابێ، لەو حاڵەتەدا، لە حاڵێکی وادا. ٢- پاشان، لە پاشان. ((... دەوجا (دەئەوجا) یا دەبێ ڕەخنە نەگرێ و بە تەواوی خامۆش بێ...)) (مەسعوود: حاجی، ب١-٧) *ئەوجار، ئەوجارەکە، ئیمجا، ئیمجار.
ئەوجار
(بنت.) تم: ئەوجا. ئەوجار نۆرەی ئەو بەزم و ڕەزمەیە.
ئەوجارەکە
(بنت.) تم: ئەوجا. ئەوجار نۆرەی ئەو بەزم و ڕەزمەیە.
ئەوجاڕ
[[؟]]
(نت.)، (سەردەشت) نیسبەت و پێوەندی دوو ژنان دەگەڵ یەکتری، کە شوویان بە دوو برایان کردبێ. *هەوگیان، هێوەرژن. تێبــ.- من بۆ ئەوە دەچم کە (جاڕ) عەرەبی بێ کە بە مانای هاوسێیە.
ئەوج
(نا.) بەرزی، بڵیندی. ٢- بەرزترین شوێنی جێگا یا شتێک، باڵاترین پایە. ((لە عەرسەی ئەوجی عەشقت بازی دڵ هەڵسا لە دەورانا)) ((بە بەرقی پەرتەوی حوسنت پەڕی سووتا لە تەیرانا)) (سالم: گم-٣٥) ((سیابازێک بووم سیابازێک بووم)) ((لە ئەوجی گەردوون تیژ پەڕوازێک بووم)) (پیرەمێرد-٢٣١) تێبــ.- ئەم وشە لە سانسکرێتیدا (ئوچچە)یە تم: (معین: فەرهەنگ، ج١-٣٩٩) و لە پەهلەویدا بۆتە (ئۆج) و ئەوجار عەرەبی وەریگرتووە و کردوویەتە (ئەوج) و سەرلەنوێ هاتۆتە ناو کوردی و فارسی. هس.: (تو.) ئوجا.