تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرچاوتەنگ
«ست.»، «مکسیم، سن.» 1- حاڵی ئادەمیزادێکی توند دەست به ماڵی خۆیەوه دەگرێ و بەخشەندەیی لەسەر ناکا هیچ، بۆ ماڵ و منداڵی خۆشی به زەحمەت له دڵی دەبێتەوه و لای وایه هەر دەستی لێدا و لێی خەرج کرد دەبڕێتەوه و لەبرسان دەمرێ..* «مکلەچەر، ڕژدی. پیسکه. «سن.» دەس وشک. «جن.» چەش تەنگ. 2- ئەو کە سەی چاوی بەرایی نادا خەڵک له خۆشیدا ببینێ و حەز ناکا خەڵک هیچیان هەبێ
بەرچاوتەنگی
«حمس.» ئەنجامی کار و کردەوەی پیاوێکی بەر جاو تەنگ.* ڕژدی، لەچەری، پیسکەیی.
ئەنگاوتە
(نمف. سمف.: ئەنگاوتن)، (مک.) شتێ یا کەسێ کە هۆیەکی غەیرە ماددی پێکابێتی. ڕەببی ڕۆڵە ئەنگاوتەبی. کچی دایکم حەکیمی چی ئەوە ئەنگاوتە بووە خێری بۆ لە خۆ بگرن. * ئەنگافتە. هس.: ئەنگواو، ئەنگێوراو.
ئەنگاوتە بوون
(مست. لا.)، (مک.) کتوپڕ نەخۆش کەوتن، تووشی بەڵایەک بوون ( بێ ئەوەی هۆیەکی دیاری هەبێ).
بارکەوتە
[[بار + کەوت (کەوتن) + ئە]]
(سمف.) تم: بارکەوتوو.