تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لە ئوتوودان
«مستـ. متـ.» ساف کردنی جل وبەرگ بە ئوتووی گەرم کراو.: کراسەکەی شێرکۆ لە ئوتوو بدە. ٭ئوتوو کردن، ئوتوو کێشان.
ئوتوو
[[ڕووسی: ئوتیۆگ]]
«نا.» ئامرازێکی ئاسنە، گەرمی دەکەن و بەسەر جلی شۆراویدا دێنن تا چرچ و لۆچەکانیان ساف کات. تێبــ.ینی: جاران ئەم ئامرازە یا هەر پارچە ئاسنێکی بن ساف بوو بە جۆرێک گەرم دەکرا یا وەکوو قوتوویەکی پچووک وابوو ئاگری تێدەکرا، بەڵام ئێستا جۆرێکی تری داکەوتووە کە شکڵی هەر وەکوو پێشوو وایە بەڵام لە باتی ئاگر بە کارەبا بەکاردێ.
ئوتوو کردن
(مست.، مت.) تم: ئوتوو (لە ئوتوودان).
ئوتوو کێش
«نفا.، سفا.»، «کئێرئەو کەسەی کار وپیشەی جلک لە ئوتوودانە بۆ خەڵک.
ئوتوو کێشان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئوتوو «لە ئوتوودان».
بارکەوتوو
[[بار + کەوت (کەوتن) + ئو]]
(سمف.) کەسێک باری کەوتبێ (تم: بارکەوتن) *بارکەوتە.