تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادی هەوایی
(حمس.)، (مک.) لەخۆگۆڕان. (عا.) غروور، تەکەبوور.
بازی هەوایی
[[باز + ئی + هەوایی]]
(نت.)، (سن.) تم: بادەوە.
باغەوان
[[باغ + ئەوان]]
(نت).(مک.) ئەو کەسەی سەرپەرشتی باغێ دەکا *(کعر.. سن.) باخەوان.
باغەوانی
[[باغەوان + ئی]]
(حمس) کارو پیشەی ئەو کەسەی ئاگای لە باغ دەبێ و سەرپەرشتی دەکا: ئەوساڵ بێتەوە ئیدی من بێ و باغەوانی ناکەم. سەرپەرشتی کردنی باغ، نیگاداری کردن و ئاگا لە باغ بوون.
بانگەواز
[[بانگ/١+ئاواز]]
«نت.» ١- د نگێ که بۆ گاز کردنی کەسێ لە دوورەوه، بەرز دەکرێتەوه. ٢- تم: بانگ ڕاهێشتن.::بانگەوازێکە لە شاسوار بکەن با بێ چای بخواتەوه. بانگەوازیان کرد، ئیمڕۆ کەس لەماڵی خۆی دەر نەچێ. * جاڕ، قاو، هاوار. «سن،» هەڕاڵه.
باوان
[[١-باو+٢-ئان/١]]
«نت»، «کعر» تم:: بەرە و باوان بۆتەوه.
باوانی
[[باوان+٣-ئی]]
«نت»،«سن» کەلوپەل و ئەسپابی ناو ماڵ و دیاری و... که بووک له ماڵی باوکی ڕا دەگەڵ خۆی دەیباته ماڵی مێرد. *«سن» ناو تێلانه «مک» جیاز. «جنو» باو، ونی.
باڵا نوان
[[باڵا /١+ نوان (نواندن)]]
(نت.)، تم: ئاوێنەی باڵا نوان.
باڵا ڕەوان
[[باڵا/١ + ڕوان(ڕوانین)]]
(نت.) تم:ئاوێنە (ئاوێنەی باڵا ڕوان).
برینگەوان
[[برینگ+ ئە/٢+ وان]]
«سفا.»، «مک.» ئەو کەسەی به «هەورینگ» خوری و مەڕ و بزنان دەبڕێتەوه * برینگچی، جەوبڕ.
بزواندن
«مست.، مت.» تم: بزاوتن. تێبــ.- ئەمە دووەمین مەسدەری مووتەعەدییە.
بزواندنەوه
«مست.، مت.» جووڵاندنەوەی لەسەرەخۆی شتێ بێ ئەوەی لەو شوێنەێ لێیەتی بگوازێتەوه.:: مەی بزوێنەوه با نەکەوێته خوار. # «دەستم لێ مەده و مەم بزوێنەوه.
بناوان هەڵبەستن
[[2-بناوان+هه‌ڵبه‌ستن]]
«مست. مت.»، «مک.» دروست کردنی دیوارۆکەیێک «به هەر جووره کەرەستەیەک بێ» لەبەردەمی ئاوێکی ڕەوان بۆ کۆ بوونەوه و بەرزبوونەوەی ئاستی تا لابدرێ به جێگایەکی ترا بڕوا، لەکوردستانی خۆمان ئەمه هەر بۆ کشتوکاڵ دەکرێ.
بنەوان
[بنه/1+وان «ئم.» ]]
«نت.»، «سن.» تم: 1- بناوان.
بواردان
[[1-بوار+دان]]
«مست.، لا.» تەنک بوونی هێندێ جێگەی چۆم و ڕووبارانه که ماوەی لێدانی بۆ ئینسان هەبێ.:: «جەغەتوو» قەت بوار نادا. «خاسه» و «ئاوەسپی» بەهاران بوار نادن.
بواردن
«مست. مت.» به جێ هێشتنی شتێ و بە حیساب نەهێنانی، به هیچ دانانی:: هەردوان بژمێره و سێ یەمینیان ببوێره لەو مەجلیسەدا کەسی نەبوارد و قسە ی به هەموویان گوت. *هەڵبواردن.
بوارەدان
«مست. مت.» » ڕێگا پێدان، ماوەدان بەکەسێ بۆ کردنی کارێ:: ده بوارەی ئێمەش بد ەن با دوو قسە بکەین. *«سن.» بگارەدان.
بووار
«نا.»، «هل.» تم: بەهار
بووک سوار کردن
مست. مت.» بووک لەبەر ماڵی بابی سواری «مایین» کردن تەسلیمی بووکێنیان کردنی تا بیگوێزنەوه ماڵی زاوا. تێبــ.ینی: ئەم کاره تەنیا لەناوی شیرەتان و دەوڵەمەندانی شارانی کوردستان باو بوو، بووکی فەقیرو هەژاران به پێیان دەگوێزرایەوه
بووک گواستنەوه
مست. مت.» بردنی کچێکی بە مێرد درابێ، له ماڵی باوکی ڕا بۆ مالی مێردی، به پێی ڕێ و شوێنێکی تایبەتی کە بۆ ئەم کارە باوه.