تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشەوانی
[[ ئاشەوان + ٢- ئێ ]]
«حمسـ.» ئیشی ئاشەوان، لە سەر ئاش دانیشتن و سەرپەرستی کردنی ئیش و کارەکانی.: مام خدر حەوت ساڵان لە دێی «خاتوخاس» ئاشەوانی کرد.
ئاوانی
[[ئاوا+ئانی]]
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ۲_ئاوەدانی.
ئەرخەوانی
«سـ.» ڕەنگی وەکوو ڕەنگی گوڵی ئەرخەوان، سووری مەیلە وبنەوش، سوورێکی ڕەش باو.
باخەوانی
[[باخەوان + ئی]]
(حمس.)، (کعر.) تم: باغەوان.
باغەوانی
[[باغەوان + ئی]]
(حمس) کارو پیشەی ئەو کەسەی ئاگای لە باغ دەبێ و سەرپەرشتی دەکا: ئەوساڵ بێتەوە ئیدی من بێ و باغەوانی ناکەم. سەرپەرشتی کردنی باغ، نیگاداری کردن و ئاگا لە باغ بوون.
باوانی
[[باوان+٣-ئی]]
«نت»،«سن» کەلوپەل و ئەسپابی ناو ماڵ و دیاری و... که بووک له ماڵی باوکی ڕا دەگەڵ خۆی دەیباته ماڵی مێرد. *«سن» ناو تێلانه «مک» جیاز. «جنو» باو، ونی.
میوانی بایینجانی
«نت.»، «مک.» کەسێکی لە مەجلسێکدا ڕووی نەدرێتێ یا بانگ نە کرابێ لە خۆیەوه چووبێ. «عا.: تفیلی» :: ئە وه بۆچی وا گرژ بوون خۆ ئێمه میوانی بایینجانی نین.