تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو هەڵێنجان
[[ئاو+هەڵ «پێبفـ.» +هێنجان «فعـ.» ]]
«مستـ. متـ.» ۱-بە دۆڵچە ئاو لە کارێز و چاڵاو هەڵکێشان: چاڵاو کە مشکی تێکەوت دەبێ حەوت ستڵ ئاوی لێ هەڵێنجن «هەڵ هێنجن» ئینجا پاک دەبێتەوە. ۲- بە قاپ یا ئاوگەردان ئاو لە دەفرێک بەتاڵ کردن.: ئاوی سەر مەنجەڵی گوڵاو، کە گەرم بوو، بە ئاوگەردان هەڵی دێنجن.
ئیشک هەڵێنان
[[ئیشک + هەڵ + هێنان]]
(مست. مت.)، (کن.) برسی کردن و گرتنەوەی خواردن لە کەسێ یا کەسانێ و بوونە مایەی نەخۆشیان. ئەو منداڵانەی ئیشک هەڵێناوە هیچیان ناداتێ بخۆن، هێندەی نان و دۆ دەرخوارددا تا بە جارێک ئیشکی هەڵێنا.
ئەسپێ هەڵێنان
[[ئەسپێ+هەڵ «پێبفـ.» +هێنان]]
«مکـ.» تمـ: ئەسپێ تێدان.
برش هەڵێنان
[[برش/١+هه‌ڵ+ێنان]]
«مست. لا.»، «مک.» پەیدا بوونی برش لەسەر نان و شتی دیکه.* کەڕوو هەلێنان.
بەرهەڵێخ
[[ 1- به‌‌ر /2+ هه‌ڵ ئێخستن» ]]
«نت.» «مک.» دێوارێکه لە پێش دیوارێکی دیکه که شکست بێ و هاتبێته ئە وەی بڕووخێ - دروستی دەکە ن تا ڕایبگرێ هەتا ئەو دەمەی دیواره کۆنەکه سەرلەنوێ دروست دەکەنەوه یا چاکی دەکەنەوە.