تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بناوان هەڵبەستن
[[2-بناوان+هه‌ڵبه‌ستن]]
«مست. مت.»، «مک.» دروست کردنی دیوارۆکەیێک «به هەر جووره کەرەستەیەک بێ» لەبەردەمی ئاوێکی ڕەوان بۆ کۆ بوونەوه و بەرزبوونەوەی ئاستی تا لابدرێ به جێگایەکی ترا بڕوا، لەکوردستانی خۆمان ئەمه هەر بۆ کشتوکاڵ دەکرێ.
بەندو باو هەڵبەستن
«مست. لا.» سازکردن و بڵاوکردنەوەی قسه و قسەڵۆک دەربارەی کە سێ بۆ بەدناو کردنی.
بەیت و بالۆره بۆ هەڵبەستن
سازکردن و بڵاوکردنەوەی بەندو باوی دژی کەسێ یا کەسانێ.
هەڵبەستن
[[ هه‌ڵ «پێف.» + به‌ستن.]]
«مست. لا» 1- بەرز کردنەوەی دیوارۆکه یا هەر شتێکی تری لەم بابەته بۆ هێندێ مەبەستان. گۆڕیچکەیان به بەرد و قسڵ هەڵبەست. ئەم «بەند» ه به هەرەوەزی چەند «دێ» هەڵبەستراوه، ئاخۆرەکەیان باش هەڵبەستووه. 2- پێچانی سەر و چاو یا دەم و لووت لەبەر نەخۆشی «هەڵامات، ددان ئێشه و...هتد.» یا بۆ نەناسراوه:؛ وەختی نووستن پیوازێک بخۆ و دەم و لووتت هەڵبەسته تا بەیانی عەلەمت لێ دەبڕێ. ددانم کیسی کردووه بۆیه سەر و چاوم هەڵبەستووه.3- ڕێکخستن و دروست کردنی قسەو دەنگ و باسی ناڕاست::ئەم بەند و باوه هەمووی درۆیه و هەڵبەستراوه. خوا پێم نەگرێ ئەم قسەیه بێ تۆ هەڵت بەستووه. 4- چنینەوەی بنی ڕیشووی دەسەسڕ و مشکی و ئەو جۆره شتانه به دەرزی و قولاپ پاش بادانی ڕێشوەکه.